من نوێژد دەكەم و لەهەمانكاتدا تاوان و خراپەش دەكەم، ئامۆژگاریتان چیە بۆم؟ ئایا بۆچی نوێژەكەم ڕێگریم لێ‌ ناكات لە تاوان و خراپە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من نوێژد دەكەم و لەهەمانكاتدا تاوان و خراپەش دەكەم، ئامۆژگاریتان چیە بۆم؟ ئایا بۆچی نوێژەكەم ڕێگریم لێ‌ ناكات لە تاوان و خراپە؟
پرسیار:

من نوێژد دەكەم و لەهەمانكاتدا تاوان و خراپەش دەكەم، ئامۆژگاریتان چیە بۆم؟ ئایا بۆچی نوێژەكەم ڕێگریم لێ ناكات لە تاوان و خراپە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئامۆژگاریم بۆت ئەوەیە كە تۆبە بكەیت وبگەڕێیتەوە بۆ لای خوا -عز وجل-، و بەڕاستی و دڵسۆزی ڕووبكەیتە خوا، و لەناخی خۆتدا بیر لە گەورەیی ومەزنی ئەو خوا بكەیتەوە كە سەرپێچی دەكەیت و سزاو توڕەیی ئەو خوایەی كە پێچەوانەی فەرمانەكانی دەكەیت، و ئەم ئایەتانە زۆر بخوێنەرەوە (بەبیر لێ كردنەوەوە)[نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] (الحجر:49) [وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الْأَلِيمُ] (الحجر:50) داوای لێ خۆشبوون و ڕەحم وبەزەیی بكە لە خوا و لە سزاكەی بترسە، وە سەبارەت بەوەی كە دەڵێی نوێژەكەم ڕێگریم لێ ناكات لە لەو شتە خراپانە ئەوە پێ دەچێت لە نوێژەكەتدا كەموكورتی هەبێت، چونكە ئەو نوێژەی كە ڕێگری بكا لە خراپەو تاوان نوێژێكی تەواوو بێ كەم وكورتیە، بەوشێوەیە بێت كە لە چۆن لە پێغەمبەری خواوە هاتووە ، ئەوەش بە ئامادەبوونی دڵ و هەموو روكن وبەشەكانی نوێژ بەباشی ئەنجام بدرێت و بەو شێوەیە نوێژ بكرێت كە پێویست بێت، قال الله تعالى: [اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلاةَ إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ] (العنكبوت:45) واتە. ئەی پێغەمبەر ئەوەی بۆت ڕەوانە دەكرێ لە قورئان بیخوێنەرەوەو نوێژیش بەچاكی ئەنجام بدە چونكە بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی لەتاوان وگوناهو نادروستی دەكات (واتە ئەو نوێژەی كەبە شێوەیەكی ڕاست ودروست ئەنجام دەدرێت)


فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [1]

سەردان: ٣,٩٦٦ بەش: نوێژ