ئەگەر ئافرەت لە گەڵ مێردەكەى خراپ بوو سزاکەى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئافرەت لە گەڵ مێردەكەى خراپ بوو سزاکەى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

خواى گەورە فەرمانى كردووە بە تێكڕاى موسڵمانان بە چاكبوون لە نێوان خۆیاندا بەرامبەر بە خودا وە ژنان بەرامبەر بە پیاوان و پیاوانیش بەرامبەر بە ژنان بەتایبەت ژن و مێرد دەبێ تەواو كەرى یەكتر بن و ڕێز لەیەك بگرن وە دەبێ قسە لەیەكرت وەربگرن و ژنانیش گوێڕایەڵى مێردەكانى خۆیان بكەن جا خراب بوون لەگەڵ مێرد دا تاوانە و لەسنور دەرچوونە چونكە بۆ ڕاگرتنى شیرازەى خێزان ئاینى ئیسلام وا فێرمان دەكات و دەڵێ ئەگەر سوژدە بردن بۆ كەس و دروستكراوەكان ڕەوا بوایە ئەوا دەبو ئافرەت سوژدە بۆ مێردەكەى ببات بەڵام شوژدە بردن تەنها بۆ خودایە. ئەمەش لەبەر پاراستنى خێزانە و بەتایبەتیش بۆ پاراستنى خودى ئافرەتەكەیە لە گومڕابوون و توشبون بە تاوان.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤٣٦ بەش: مافەکانى ژن و مێرد