ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجام دابێت وەكو زینا یان دزی كردن ئێستا دەیەوێت تەوبە بكات ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجام دابێت وەكو زینا یان دزی كردن ئێستا دەیەوێت تەوبە بكات ...
پرسیار:

ئەگەر كەسێك تاوانێكی ئەنجام دابێت وەكو زیناكردن یان بوهتان كردن بە ئافرەتێكی پاك یان دزی كردن، ئێستا دەیەوێت تەوبە بكات وە ناتوانێت پێیان بڵێت من ئەو كارەم كردووە یان ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارەبوو بۆی بكات بە خێر وە ئەگەر زینا یان بوهتان كردن بوو داوای لێ خۆش بوون بكات و جارێكی تر ئەو كارە نەكات، چونكە لەوە دەترسێت ئەگەر بە خاوەن ماف بڵێت ئەو كارەم كردووە ئەوا لای خەڵكی باسی دەكات و بە خراپە بڵاوى دەكاتەوە؟

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەگەر ماڵى خەڵكى لابوو ئەوا پێویستە بیگەڕێنێتەوە وە تەوبەكەى وەرناگیرێت تاوەكو بۆى نەگەڕێنێتەوە، بەڵام با هەوڵبدات بەشێوەێكى ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەى كەسێكى ترەوە بۆى بگەڕێنێتەوە ئەگەر لەوە دەترسێت فیتنە دروست بێت كە بە ڕاستەوخۆ بۆى بگەڕێنێتەوە، بەڵام مەسەلەى زینا با لە نێوان خۆى و خواى پەروەردگار تەوبە بكات بەڵكو خواى پەروەردگار لێى خۆشبێت، بەڵام ئەگەر حوكمى شەرعى هەبوایە لەسەر زەویدا لەم بوارەدا ئەوە پێویستە ئەگەر گەنج بێت (١٠٠) جەڵدى لێبدرێت ئەوجا پاك دەبێتەوە، تەوبەكەى ئەوەیە، وە ئەگەر ژنیشى هەبێت ڕەجم بكرێت، ئەوە تەوبەكەیەتى و بەوە پاك دەبێتەوە.
لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە

 

تەماشاى ئەمانەش بکە 

کەسێک پێشتر دزی کردوە و ئێستا پەشیمانە چۆن تۆبە لەو دزیانە بکات و چی بکات ئێستا؟

چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئەو کەسانەى کە دەیانەوێ تەوبە بکەن؟

سەردان: ٤,٢٠١ بەش: تەوبە کردن