ئایا میكیاج كردن بۆ دەرەوەى ماڵ حەرامە؟وە حوكمى كردنى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا میكیاج كردن بۆ دەرەوەى ماڵ حەرامە؟وە حوكمى كردنى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خۆجوانكردنەوە و خۆدەرخستن لەدەرەوەى ماڵ واتە بۆ جگە لە مێرد كارێكى حەرامە و هۆكارە بۆ لەدەست دانى ڕەوشت و قورسى و سەنگینى ئافرەتەكە وە سەرپێچى فەرمانى خوایە وە خواى گەورە دەفەرموێ: {وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (31) سورة النــور.
واتە: بەئافرەتانى ئیماندار بڵێ چاویان بپارێزن لەتەماشاى نامەحرەم وە داوێنى خۆیان بپارێزن لە گوناهـ و جوانى خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەى كە دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ملیاندا و جوانى و زینەتى خۆیان دەرنەخەن بەتەواوەتى بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت یان باوكى خۆیان یان باوكى مێردەكانیان یان كوڕى خۆیان یان كوڕى مێردەكانیان یان بۆ براكانى خۆیان یان برازاكانیان یان خوشكەزاكانیان یان ئافرەتێك كە پەیوەندییان هەیە پێكەوە یان ئەوانەش كە كەنیزەكیانن یان ئەوانەى لەماڵەكانتاندا دەژین و پێویستیان بە ئافرەت نییە (لەبەر پیرى و نەخۆشى...) یاخود ئەو منداڵانەى كە هێشتا شارەزاییان لە ئافرەت نیە نابێت ئافرەتانى ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەوى دا تادەنگى خشڵ و پاوانەكانیان بێت و بزانرێت كە زینەتدار و خشڵدارن كەواتە هەمووتان ئەى ئیمانداران بەرەو لاى خواو بەدەستهێنانى ڕەزامەندى ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەى ڕزگارو سەرفرازبن.
بۆیە پێویستە ئافرەتان خۆیان بۆ مێردەكانیان جوانبكەنەوە وە كەرەستەى جوانكردنەوەى حەڵاڵ بەكاربهێنن نەك بە كەسانى تر لەدەرەوە بەڕاستى ئەمە كارێكى سەیرە لەم سەردەمەدا ئافرەتان تێیكەوتوون بەشكو بە پشتیوانى خواى گەورە خوشكانمان لەم گرفتە ڕزگاریان بێت خوا یارمەتى هەموولایەكمان بدات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٧٠ بەش: ئافرەتان