حوکمى بەشوو نەدانی كچ ئیللا بەشێوەی تەرتیب واتە بچوك بەشوو نەدات پێش گەورە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بەشوو نەدانی كچ ئیللا بەشێوەی تەرتیب واتە بچوك بەشوو نەدات پێش گەورە
پرسیار:

خاوەن كچ گەر هاتوو خوازبێنى كچى بچوكى كرا و ئەویش قەدەغەى بەشودانى كرد بەبیانوى (ترتیب)، واته: بەپێى تەمەنى كچەكانى، بچوك بەشوو نەدات پێش گەورە ؟ ئەمەش گرفتێكە توشیى من بووه ‌، گەنجێك هاتە خوازبێنیم كە ئاستێكى بەرزى هەبوو لە دیندارى و ڕەوشت و چاودێریى كردن لەسەر نوێژەكانى بەڵام باوكم هەر قایل نەبوو و بەشوودانمى ڕەتكردەوە ئەمەش لەبەر ئەوەى خوشكێكى لە خۆم گەورەترم هەیە مێردى نەكردووە، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەم دەربارەى ئەم كێشەیە ڕێنماییم بكەن چونكە كۆمەڵگاكەمان مەسەلەى ژنهێنان و مێردكرنى زۆر ئاڵۆز كردووە، تەنها كچانیش بوون بەقوربانیى ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

پێویستە ئەوە بزانین كە كچ ئەمانەتە لەگەردنى باوكیدا، خاوەنى كچ بەرپرسیارە لەسەر ئەم ئەمانەتە ئەنجا كچ نابێ وەكو شت و مەك بێت لاى باوك، ئەگەر ویستى بیفرۆشێت و ئەگەر نا قەدەغەى بكات، بەڵكە چاودێر و بەرپرسیارە لەوەى پێى سپێردراوە، لەسەرى واجبە ئەوەى بۆ كچەكەى چاكە هەڵیبژێرێت، ئەگەر كەسێكى شیاو لەئاین و ڕەوشتدا خوازبێنى كچ بچوكەكەى كرد پێویستە بەمێردى بدات وحەرامە ئەگەر قەدەغەى بكات لەبەر هەر هۆیەكى ناشەرعى، چونكە ئەوەى گرنگە خوازبێنى كار بەدین و ڕەوشت بێت و ئەوەى هەندێ نەفام كردوویانە بە عادەت كە كچى بچوكى بەمێرد نادات، لەبەر ئەوەى كچى گەورەى هەیه ‌، ئەمەش عادەتێكى خراپە لەبەر ئەوەى پێچەوانەى ئەوەیە كه ‌شەریعەتى ئیسلام دەیخوازێت، لەسەر ئەو باوكە كه ‌قەدەغەى بەمێردانى كچى بچوكى دەكات، (واجب)ە چاودێرى وگرنگى دان بەكچى گەورەى بدات و لەخوا بترسێت، چونكە پێدەچێت جارێكى تر مێردێكى هاوشانى بۆ ئامادە نەبێتەوە و داواى بەمێردانى لێبكرێت، كەوابوو لەسەرى (واجب)ە بیدات بەكەسێكى هاوشانى كچەكەى خۆى، كچى گەورەش خوا ڕزقى دەدات و مێرد دەكات، لەوانەیە دەرگایەكیش بێت خواى گەورە لە كچى گەورەش بیكاتەوە، خوا بۆى ئاسان بكات كەسێكى شایستەى بەدین و ڕەوشت خوازبێنى بكات، والله الموفق (انظر: فتاوى منار الإسلام: ج3 / 215).

تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە‌ لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٢,٦٨٣ بەش: ژنهێنان و شوکردن