حوكمی سیواك كردن لە كاتی وتاری هەینیدا چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی سیواك كردن لە كاتی وتاری هەینیدا چیە ؟
پرسیار:

حوكمی سیواك كردن لە كاتی وتاری هەینیدا چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سیواككردن لە كاتی وتاری هەینیدا یەكێكە لەو شتانەی سەرقاڵی موسوڵمان دەكات لە گوێگرتن لە وتارەكە، وە گوێگرتنیش لە وتاری هەینیی واجبە، هەبۆیە نابێت. بەڵام ئەگەر كەسێك لە كاتی وتارەكە خەوی هات وبە سیواك كردنەكە خەوەكە پێ تۆراند ئەوا هیچی تێدا نیە بەڵكو دەكرێ پێویستیش بێت چونكە ئەو كارە لە بەرژەوەندی گوێگرتنە لە وتارەكە.


(الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله)

سەردان: ٢,٢٨١ بەش: نوێژى هەینى