خێزانەكەم پانتۆڵ و جلوبەرگێك كە من بەدڵم نەبێت لەبەرى بكات ئایا من تاوانبارم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خێزانەكەم پانتۆڵ و جلوبەرگێك كە من بەدڵم نەبێت لەبەرى بكات ئایا من تاوانبارم؟
پرسیار:

من خێزاندارم حەز ناكەم خێزانەكەم پانتۆڵ و جلوبەرگێك كە من بەدڵم نەبێت لەبەرى بكات بەڵام خێزانەكەم حەزدەكات لەبەرى بكات زۆرجار گرفتى ئێمە لەسەر ئەوە دەبێت موشكیلەمان بەڵام من ناچارم قەبوڵى بكەم ئایا گوناهبار دەبم بەڵام لە دڵەوە زۆر پێم ناخۆشە كە لەبەرى دەكات.

بسم الله الرحمن الرحيم

پانتۆڵ لەبەر كردن بۆ ئافرەتان دروست نیە پێویستە ئافرەتانى موسڵمان لە خوا بترسن و جوانى خۆیان دەرنەخەن و سەرنجى پیاوان بۆ لاى خۆیان ڕانەكێشن چونكە بە هۆیانەوە ئەوان تووشى تاوان دەین لەسەر پیاوانیش واجبە خێزانەكانیان قەدەغە بكەن لەم جۆرە كارانە وە پێویستە پیاوان دەسەڵاتداربن لەسەر ژنەكانى خۆیاندا چونكە لە ئایندەدا خۆیان و ژنەكانیان زیانیان پێ دەگات بەڵام ئەگەر هاتوو حەقى سەرشانى خۆى ئەنجام دا و بەڵام هەر سوودى نەبوو ئەوا ئەم تاوانبار نابێت بەڵام دەبێ چارەسەر بكرێت بەهەر حاڵێك بێت تەنانەت ئەگەر بە لەیەك جیابوونەوەش بێت چونكە ناشێ پیاوى موسڵمان خێزانى ئەو كارە بكات چونكە ئەم كارە لەم ئاستە ناوەستێ و سەر دەكێشێ بۆ شتى خراپتر، وە ئامۆژگارى پیاوان دەكەم كە بە جوانى لەگەڵ خێزانەكانیاندا مامەڵە بكەن و سۆز و خۆشەویستیان بۆ بنوێنن هەركات ئەمە بوو دڵنیابە ئافرەتانیش بەقسەى پیاوەكانیان دەكەن ئەگەر هەر سوودى نەبوو ئەوە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ لاى دادوەر بۆ ئەوەى كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.
والله أعلم.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٤٠ بەش: مافەکانى ژن و مێرد