ئەگەر كەسێ شیرى دایكمى خواردبێ من شیرى دایكى ئەوم نەخواردبێ ئەتوانم خوشكى ئەو بێنم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێ شیرى دایكمى خواردبێ من شیرى دایكى ئەوم نەخواردبێ ئەتوانم خوشكى ئەو بێنم؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هەركەسێك شیرى هەر ژنێك بخوات ئەوە كەسى شیر خواردوو دەبێتە كوڕى ئەو ژنە شیر دەرە وە براو خوشكى كەسى شیر خواردوو نابنە هیچى ئەو ژنە بەڵام ئەم دەبێتە ئەندامێك لە خێزانى ئەوان وە دەبێتە خزمى ئەوانەى كە خزم و كەس و كارى ئەمانن وەكو باقى ئەندامەكانى ئەو خێزانە بەڵگەش لە قورئاندا ئەم ئایەتەیە كە دەفەرموێ: {... وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ...} سورة‌ النساء (23). واتە: خوشكەكانتان لە شیرەوە لەسەرتان حەرامكراوە مارەیان بكەن بۆ خۆتان واتە بەهۆى شیرەوە خوشكى ئێوەن.
هەروەها حەدیسى ئیمامى موسلیم كاتێ بە پێغەمبەرى خوا ()یان ووت بۆچى كچەكەى حەمزەى مامت مارە ناكەیت ئەویش فەرمووى:(انها لا تحل لي انها ابنة أخي من الرضاعة)چونكە ئافرەتێك شیرى داوە بە پێغەمبەرى خوا () وە شیریشى داوە بە حەمزە لە كاتێكدا هەردووكیان منداڵ بوونە.
وەڵامیش بۆ ئەم بەڕێزە كە دەڵێ من شیرى دایكى ئەوم نەخواردووە ئایا دەتوانم خوشكى ئەو بێنم كە براكەى شیرى داكى منى خواردوە لەوەڵامدا بەڵێ ئەو كچە هیچى تۆ نیە بەڵام خوشكى براكەتە .
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٤٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن