حوکمى ئەو کەسە چیە کە بە بێ هۆ خێزانى تەڵاق دەدات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو کەسە چیە کە بە بێ هۆ خێزانى تەڵاق دەدات؟

بسم الله الرحمن الرحيم

تەڵاق دان بە بێ ئەوەى ئافرەتەكە تاوانێكى كردبێت كارێكە خوا پێی خوش نیەو كرداری چاكە كاران نیە چونكە دروست نیە بۆ مسوڵمانان بە بێ هۆى شەرعى زیان بە كەس بگەیەنیت چ جاى خێزانەكەى خۆى.

پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) فەرمویەتى (لاضرر ولا ضرار) رواه ابن ماجه والدار قطنى واتە (نە زیان لە خۆت بدە نە لەخەڵكى).

پاشان چى ئەكات لەو بەڵێنەى كە داوویەتى بەو ئافرەتەو كەس و كارى؟
لە لایەن مامۆستا عبدالكریم ئیمام و خەطيبى مزگەوتى ئیمان لە سلێمانى وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

حوکمى ئەو ئافرەتە چیە کە داواى ته‌ڵاق بکات به‌بێ هیچ عوزرێک ؟وە چ کاتێ دروستە داواى تەڵاق بکات؟

سەردان: ٥٨٠ بەش: تەڵاق و جیابونەوە