ئایا دروستە ئافرەت چاوی بڕەشێت بەمەبەستی ‏خۆڕازانەنەوە؟ ‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەت چاوی بڕەشێت بەمەبەستی ‏خۆڕازانەنەوە؟ ‏

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. 

دروستە بۆ ئافرەت ئەو كارە بكات لە نێو ئافرەتاندا، و لای ‏مێردی خۆی و مەحرەمەكانی خۆی، بەڵام لای پیاوانی بێگانە دروست ‏نیە دەم وچاوی بەدەربخات، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە كە خوای گەورە ‏دەفەرموێت ‏ [ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ ‏وَقُلُوبِهِنَّ ] ‏ وە دروستە ڕووبەند بەكار بهێنێت كە چاوی ‏بەدەرەوە بێت لای بێگانە، بەڵام بەبێ ڕەشتن، مەبەست لە بێگانە ‏ئەوەیە حەڵاڵ بێت كە بیخوازێت، وەكو برای مێردەكەی، مام و خاڵی ‏مێردەكەی، كوڕەكانیان و هاوشێوەكانی.‏
[الشیخ عبدالعزیز بن باز]

سەردان: ٢,١٤٥ بەش: ئافرەتان