جیاوازى چییە لە نێوان فەرزو واجبدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازى چییە لە نێوان فەرزو واجبدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئێمە لە زمانى كوردیدا بە هەردووكى دەڵێین ئەوەى كە پێویستە، زانایانى ئوصول جیاوازى دەكەن لە نێوان فەرزو واجبدا، فەرز ئەوەیە ((ما ثبت وجوبه بطريق مقطوع به، مثل نص القران المتواتر وإجماع الأمة)) ئەوەى كە واجب بوونەكەى بە ڕێگایەكە كە هیچ گومانى تێدا نییە، وەكو دەقى قورئان یان فەرمودەى (متواتر) یاخود كۆڕاى زانایان، ئەوە پێى دەوترێت هەرشتێك بەڵگەكەى قورئان بوو یان فەرمودەى (متواتر) بوو یان كۆ دەنگى زانایان بوو ئەوا پێى دەڵێن فەرز، بەڵام واجب ((ما ثبت بطريق من طريق غير مقطوع به)) ئەوەیە كە ئەو بەڵگەیەى كە واجبى كردووە یەقینى نیە، وەكو فەرمودەى ئاحاد یان قیاس یان لە شتێكدا كە ڕاى جیاواز هەبێت كە واجبە یان واجب نییە، وەكو (مضمضة‌) یان (إستنشاق)و ئەو جۆرە شتانە، بەڵام لاى زۆرێك لە زانایان ئەوەیە كە هیچ جیاوازى نییە لە نێوان فەرزو واجب، بەڵام وشەى (صلوات الخمس) پێنج فەرزەكە ئەوە جیاوازەو خواى گەورە فەرزى كردووە، بۆچونى ڕاست ئەوەیە كە هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان فەرزو واجبدا، چونكە لاى ئەهلى سوننەو جەماعە چۆن هەواڵى (متواتر) ماناى یەقین دەدات بە هەمان شێوە هەواڵى (ئاحاد) ماناى یەقین دەدات.
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا عبداللطيف] ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٢٧٦ بەش: هەمەجۆر