چارەسەرى زو هاتنەوەی مەنی چیە کاتى جووتبون لەگەڵ خێزانم؟وە چ مەڵهەمێک باشە بەکارى بێنین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چارەسەرى زو هاتنەوەی مەنی چیە کاتى جووتبون لەگەڵ خێزانم؟وە چ مەڵهەمێک باشە بەکارى بێنین؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

براى بەڕێزم
زوو ڕشانەوەى تۆماو (سرعة القذف) حاڵەتێكى ئاساى یە لە ڕۆژەكانى یەكەمى هاوسەرێتى یەوە، بەڵام ئەگەر دووبارە بوو بە شێوەیەكى نائاسایی لە یەك مانك زیاتر، ئەوا دەبێت شێوە و كاتى جووتبوون بگۆڕێت یان بەكارهێنانى دەرمانى خاوكەر بۆ ئەم حاڵەتە. هەندێ جار زوو ڕشانەوەى تۆماو هۆكارەكەى هەوكردنە لە گلاندى پرۆستات كە پێویستە بە بەدواداچوونەوە لە لایەن پزیشك. ئەگەر مێرد هەقى خێزانى خۆى بدات بە پیاهەڵدان و قسەى خۆش و دەستبازى (مداعبة) و لاواندنەوە (مغازلة) و یارى كردنى درێژخایەن پێش جووتبوون، ئەوا ڕژێنى زێ زیاد دەكات و جووتبوونەكە ئاسان دەبێت و پێویست ناكات مەلهەم بەكاربهێنرێت. وە مەلهەمەكان زۆربەیان زیانیان هەیە و جیاوازن لە شێوەى دروستكردنى حەساسیەت بە هۆى جیاوازى لەش و هەستەوەرى. باشتر وایە خۆت فێر بكەیت لەسەر كرژبوون كردنى ماسولكەى خوارەوەى ئەندامى جووتبوون وەكو چۆن نەیەڵى میزەكە دەربچێت بەو ماسولكەیە، دەتوانیت هەمان كار بكەیت ڕۆژى 10 جار تاوەكو ئەو ماسولكەیە تواناى نەهێشتنى زوو ڕشانەوەى تۆماو زیاد دەكات.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ١٣,٢٢٢ بەش: پرسیارە جنسیەکان