سودەکانى خواردنى هەنار چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سودەکانى خواردنى هەنار چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟

چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك : هەنار

1- گیراوەكەی خاوكەر (مسكن)ە بۆ ئازار و باشە بۆ چارەسەركردنی تا.

2- گیراوەی هاڕراوی گوڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون و لەناودانی جۆرەكانی كرمی مشەخۆر.
3- كوڵاوی توێكڵەی هەنار باشە بۆ:
أ‌- لەگەڵ هەنگوین وەكو نەرمكەر (بۆ نەرم كردن).
ب‌- پاككەرە بۆ ناو دەم و سێنگ و كۆكە ڕەشە.
ت‌- دڵ و گەدە بەهێز دەكات و خوێن پاك دەكات و باشە بۆ كەمكردنی هەوكردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، هەروەها ڕێژەی میزكردن زیاد دەكات.
پ‌- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرسكردن و دەبێتە هۆی هەرسكردنی خواردنی قورس و چەور.
ج‌- كرمی مشەخۆر دەردەكاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون.
ح‌- كوڵاوی توێكڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست.

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان