زۆرێک لە ئافرەتان سەردانى ئارایشتگاکانى جونکارى دەکەن ئایا حوکمى ئەمە چیە وە ئایا کارکردن تێیدا حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرێک لە ئافرەتان سەردانى ئارایشتگاکانى جونکارى دەکەن ئایا حوکمى ئەمە چیە وە ئایا کارکردن تێیدا حەرامە؟

 سوپاس و ستایش بۆخوداى گەورە
ئارایشتگای جوانکردنی ئافرەتان بێ کەم وکوڕی نیە لەتاوان وسەرپێچی شەرعی 
لەو سەرپێچی و تاوانانەش ئەمانەی خوارەوەن :
یەکەم : هەڵگرتنی مووی برۆکان ، وە خاڵ کوتان لەسەر لاشە ، وە باروکەو قژی دەستکرد دانان بۆ ئافرەتان .
دووەم : بەکارهێنانی دەرمان و شتی کیمیاوی کە زیانی هەیە بۆلاشەو دەم وچاو.
سێهەم : جوانکردنەوەی ئافرەتی سفورو ڕووت ، یاخود حیجابێک کە دەم وچاو دەربخات ، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆیارمەتیدان لەسەر تاوان و سەرپێچی لەسەر ڕووتی ، وە هۆکاریشە بۆ دەرخستنی جوانی بۆ کەسانی نامەحرەم .
چوارەم : دەرکەوتنی جێگای عەورەت وشەرمنگای ئافرەت لەکاتی لابردنی تووکی لاشەیان لەو جێگانە ، یاخود لەکاتی لەبەرکردن وپۆشینی جل وبەرگی بوکێنی ، کە زۆربەی جار ڕووت و نابەجێیە.
پێنجەم : بڕینی پرچ و ڕەنگکردنی بەشێوازێک کە لاسایی ئافرەتانی بێباوەڕو تاوانکارانە.
شەشەم : بەکارهێنانی نینۆک وبرژانگی دروستکراوو خواستراو.
حەوتەم : بەکارهێنانی بۆنێکی زۆر سەرسامکەرو سەرنج ڕاکێش بۆئافرەتان کە دەبێتە مایەی سەرنج ڕاکێشان بۆلای ئافرەتان.
هەشتەم : هەندێجار پیاوان هەڵدەستن بەجوانکردنی ئافرەتان ، ئەمەش خراپەیەکی زۆر ناشیرینە..
بۆیە ئەگەر هاتوو ئەو ئارایشتگایانە لەهەموو ئەو سەرپێچییانە بەدووربێت ، ئەو کات دروستە ببیتە خاوەنی ، وە کاریشی تێدا بکەیت ، ئەگەر وانەبوو دروست نیە ببیتە خاوەنی و بەکرێ بیگریت و بیدەیتە کرێ ، وە حەرامیشە کاری تێدا بکەیت ، وە بەداخەوە ئارایشتگایەک نابینی کە لەم تاوانانەى تێدا نەبێت .

وە هەروەها شێخ (عبدالعزیز بن باز رحمه الله) سەبارەت بە حوكمی ڕۆیشتنی ئافرەتان بۆ دوكانی صالۆن ‏وجوانكاریەكان فەرموویەتى :
ئامۆژگاریم ئەوەیە كە سەردانی ئەو جۆرە شوێنانە نەكەن، و ‏بەڵكو دابخرێنیش، چونكە مەترسی ئاشوب وشەڕی لێ‌ دەكرێـت، و ‏جۆرە كاروكردەوەیەكی تێدا دەكرێت كە پێویست نین، سوپاس بۆ ‏خوا ئافرەتان دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیاندا خۆیان ڕێك بكەن وئەوەی ‏پێویست وشەرعیە ئەنجامی بدەن لەگەڵ دایك یان خوشك یان ‏هاوڕێكانیدا. وە زۆر لە خۆكردن دروست نیە، بۆیە ئەو شوێنانە ‏پێویست نین كە خەڵكی دای هێناون، پێویستە وازی لێ بهێنرێت. ‏

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٦٧٨ بەش: ئافرەتان