چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئافرەتى دووگیان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئافرەتى دووگیان ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
1- جگەرە كێشان زیانێكى زۆر دەگەیەنێ بە كۆرپەلەو ئەبێتە هۆى:
- كەمى كێشى منداڵ.
- لە بارچوونى منداڵ.
- مردنى منداڵ لە سكى دایكىدا.
2- وەرزش لەكاتى سكپڕىدا پێویستە بۆ چالاك كردنى سووڕى خوێن.
وەرزش لەم كاتانەدا زیانى هەیە:
- دایكەكە پێشتر منداڵى لە بارچووبێت.
- فشارى خوێنى بەرزبێت.
- سكەكەى دووانە بێت.
- پێشتر منداڵى بووبێت پێش كاتى ئاسایی خۆى.
هاتوو چۆ لە ناو ماڵدا هەر 2 سەعات جارێك پێویستە بۆ بەرگرتن لە مەینى خوێن لە ناو خوێنهێنەرەكاندا.
3- دەرمان
- بەكارنەهێنانى دەرمان بێ ئاگادارى پزیشك لەبەر ئەوەى زۆر دەرمان لە كاتى سكپڕىدا مەترسى بۆ سەر كۆرپەلە دروست دەكات.
4- جل و بەرگ: ئافرەتى سكپڕ پێویستە جل و بەرگى فراوان لەبەر بكات و جل و بەرگى تەسك و پێڵاوى پاژنە بەرز بەكارنەهێنێ.
- خەو و پشوو دان: ئافرەتى سكپڕ شەوانە بەلایەنى كەمەوە پێویستى بە 8 سەعات خەو هەیە و بە ڕۆژیش پێویستە 2 سەعات بخەوێت یان پشووبدات بەتایبەتى لە كاتى نیوەڕۆیان.
لەكاتى پشووداندا باشتر وایە ئافرەتەكە لەسەر تەنیشتى لاى چەپ پاڵ بكەوێت كە ئەمەش سوڕى خوێنى كۆرپەلە چالاكتر دەكات.هەروەها ئافرەت نابێت كارى قورس بكات و خۆى ماندوو بكات و شتى قورس هەڵبگرێت.
5- پاك و خاوێنى:
ئافرەتى سكپڕ پێویستە گرنگى بدات بە پاك و خاوێنى لەش و جل و بەرگ. هەروەها گرنگى دانى تەواو بە پاك و خاوێنى و تەندروستى دەم و ددان چونكە لە كاتى سكپڕیدا ڕێژەى كلۆربوون و هەوكردنى ددان و خوێن بەربوونى پووك بە ڕێژەیەكى زیاتر لە سروشتى ڕووئەدات.
6- خۆپاراستن لە نەخۆشى:
- گرنگى دان بە خۆراك.
- گرنگى دان بە پاك و خاوێنى هەروەك لەسەرەوە ئاماژەى بۆ كراوە.
7- كوتان دژى دەردەكۆپان:
ئەم كوتانە دایكەكەش و منداڵەكەش لەم نەخۆشىیە ترسناكە دەپارێزێ چونكە منداڵى تووش بوو هیچ چارەسەرێكى نىیە و تەنها بە كوتان لە مردن ڕزگار دەكرێت.
8- پشكنینى بارى تەندروستى دایك لە كاتى سكپڕىدا:
دایكى سكپڕ پێویستە بە شێوەیەكى دەورى سەردانى یەكەى چاوەدێرى دایكان و منداڵان بكات بۆ چاوەدێرى و بەدواداچوون بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
- چوارهەفتە جارێك تاوەكو تەمەنى سكپڕى دەگاتە 32 هەفتە.
- دوو هەفتە جارێك تاوەكو تەمەنى سكپڕى دەگاتە 36 هەفتە.
- هەفتەى جارێك تا كاتى منداڵبوون.
ناسینەوەى نیشانەكانى سكپڕى:
- وەستانى خولى مانگانە.
- هێڵنج و ڕشانەوە.
- تۆخ بوونى ڕەنگى گۆى مەمك.
- گۆڕانى ڕەنگى پێست.
- زوو زوو میز كردن.
- گەورە بوونى مەمك و گۆڕانى.
===================================
سەرچاوەكان:
- Principles of Patient Management for Paramedics، First Edition، 2000.
- بنەماكانى چارەسەركردن بۆ كارمەندانى تەندروستى. وەزارەتى ڕۆشنبیرى، 2000.

سەردان: ٣,٠٨٦ بەش: ڕێنمایی ئافرەتى دووگیان