هاوسەرگیرى نێوان خزم مەترسى هەیە لەسەر تەندروستى منداڵ لە ئایندەدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاوسەرگیرى نێوان خزم مەترسى هەیە لەسەر تەندروستى منداڵ لە ئایندەدا؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەڕێزم
لە ڕاستىیە هاوسەرگیرى لە نێوان خزم و كەس وكارى نزیك لە لایەن باوك و دایكەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونى ڕێژەى ئەگەرى گواستنەوەى نەخۆشى بۆماوەیی (وراثي) جۆرى نائاسایی. لەبەر ئەم هۆكارە هاوسەرگیرى لە نێوان خزمەكان قەدەغە ناكرێت بەشێوەیەكى كۆتایی، بەڵكو ئەگەر زانیمان ئەندامانى خێزانى هەردوولا كەسێكیان هەیە تووشى نەخۆشى بۆماوەیی بووە كە ئەگەرى گواستنەوەى زۆرە و زیاد دەكات لە دواى هاوسەرگیرى لە نێوان خزمەكان وەكو نەخۆشى یەكانى دەروونى شیزۆفرینیا و حاڵەتەكانى كەڕى (نەبیستن)ى جۆرى بۆماوەیی و لاوازى لە بینینی چاو و نەخۆشىیەكانى تێكچوون لە هەرسكردنى خۆراك (كێشەى كۆئەندامى هەرس) لەگەڵ حاڵەتەكانى كەم و كوڕى مێشك، پێویستە لەم حاڵەتە شیكردنەوەیەكى بۆماوەیی تایبەت ئەنجام بدرێت پێشى هاوسەرگیرى بۆ ئەو كوڕ و كچانەن كە خزمن و دەیانەوێت بچنە ناو ژیانى هاوسەرێتى بۆ زانینی حاڵەتى هەردووكیان لەگەڵ زانینی ئاستى تەندروستى و دەروونىیان بۆ ئەم مەبەستە.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٢,٤٤٢ بەش: پزیشکى