هۆكارى سەر گێژ خواردنم چى یە لە كاتى پاڵ كەوتن و هەستاندا چارەسەر چى یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆكارى سەر گێژ خواردنم چى یە لە كاتى پاڵ كەوتن و هەستاندا چارەسەر چى یە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

براى بەڕێزم
سەرگێژخواردن ئەوەیە كە هەست بە سووكى سەر دەكەیت و خولاوى بەر لە كەوتن و لە هۆش چوون. زۆر جار ڕشانەوەش روودەدات بە هۆى كەمبوونى ڕێژەى ئەو خوێنە كە بۆ مێشك دەروات، یان بەهۆى تێكچوونى پەستان لە نیوانى ناوەوەى گوێ، وە زۆر جاریش سەرگێژخواردن بە هۆى كەم خوێنى و دابەزینى پەستانى خوێن و كەمبوونى ڕێژەى شەكرین لە خوێندا و پەركەم و نەخۆشى دڵ و نەخۆشیەكانى دیكەى ناو گوێ و لە كاتى تیكچوونى هەرس و گیراوى و نەخۆشى گورچیلە هەوكردنى گیرفانەكانى ناو لووت. وە زۆر جاریش بەرزبوونى پەستانى خوێن دەبێتە هۆى سەرگێژخواردن. هەروەها هیلاكى چاو و لێدانى سەر دەبینین ئەو كەسە ناتوانێن بەپێ وە بوەستێت و دەكەوێت. هەروەها تێكچوونى ئیسقانى بڕبڕەى پشت دەبێتە هۆى سەرگێژخواردن. بەكارهێنانى دەرمانى خاوكەران (مهدئات) هۆكارێكى ترە بۆ ئەم حاڵەتە. ئەگەر سەرگێژخواردن بەردەوام بوو (درێژخایەن) ئەوا دەبێت پشكنین و شیكردنەوەیەكى زۆر وورد بكرێت بۆ میز و خوێن بۆ زانینی هۆكارەكە وچارەسەركردنى.
باشترین چارەسەركردنە بۆ سەرئێشە و سەرگێژخواردن بەكارهێنانى كەڵەشاخ (حجامە).

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

 

سەردان: ٣,٩٤٨ بەش: پزیشکى