منداڵم بوە پێش چل ڕۆژ پاك بومەوە نوێژم كرد بەڵام ئێستا چلەم چووە و خوێنێكى كەمم هەیە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
منداڵم بوە پێش چل ڕۆژ پاك بومەوە نوێژم كرد بەڵام ئێستا چلەم چووە و خوێنێكى كەمم هەیە
پرسیار:

بەڕێزان من منداڵم بوە پێش چل ڕۆژ پاك بومەوە نوێژم كرد بەڵام ئێستا چلەم چووە و خوێنێكى كەمم هەیە ئایا ئەتوانم نوێژ بكەم تكایە زوو وەڵامم بدەنەوە زۆر سوپاس. تێبینى: پێنج ڕۆژ پێش چلە نوێژم كرد وە ئێستا پێنج ڕۆژ دواى چلە خوێنم هەیە

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

خوێنى زەیسانى ـ واتە: خوێنى دواى منداڵ بوونى ئافرەت ـ لە شەریعەتدا كاتى دیارى كراو بۆ زیاترینى دانراوە كە چل ڕۆژە ـ هەروەكو لە كوردەواریدا پێی دەووترێت خوێنى چلە ـ ئەوەش بە پێی فەرموودەى (أم سلمە) دایكى ئیمان داران كە تێدا فەرموویەتى: كانت النفساء على عهد رسول الله تقعد بعد نفاسها أربعين يوما أو أربعين ليلة و... (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود: 311).
واتە: ئافرەتان لە سەردەمى پێغەمبەردا ـ ـ دواى منداڵ بوون لە چل ڕۆژ یان چل شەو زیاتر دانەدەنیشتن لە ئەنجامدانى عیبادەتەكانیان.
بەڵام كاتى دیارى كراو بۆ كەمترینى دانەنراوە ـ بە واتایەكى تر: كەمترینى دیارى نەكراوە چەند ڕۆژ بێت ـ بەڵكو لە ئافرەتێكەوە بۆ ئافرەتێكى تر دەگۆڕێت.
جا خوشكى خۆم: مادام تۆ پێش چلە پاك بوویتیتەوە ئەوا پێویستە لە سەرت نوێژ ئەنجام بدەیت و ڕۆژوو بگریت، ئەو خوێنەش كە لە دواى چلە بەردەوام دەبێت لە ئافرەت بە (استحاضة) دادەنرێت، (استحاضة) وەكو نەزیف وایە، و حوكمى وەكو حوكمى پاكێتیە، و نوێژ و ڕۆژووشت لە سەر فەرزە لەو كاتەدا، و نابێت ئەنجامیان نەدەیت...

خواى پەروەردگار زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٩٧٧ بەش: حەیز و نیفاس