ئایا لەبەركردنى پانتۆڵ حەرامە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەبەركردنى پانتۆڵ حەرامە ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

پانتۆڵ جلوبەرگى موسڵمانان نییە و چەندین خراپەى تیادایە وەك ئەوەى گۆڕینەوەى جلوبەرگى شەرعى بەو جلە و دەرخستنى لەش و لارى ئەو كەسانەى لەبەرى دەكەن ئەم حوكمە بۆ پیاو ئەوەندە هەیە ئەگەر پان و پۆڕ بێت هەندێ لە زانایانى ئەم سەردەمە فەتواى دروستیان داوە بەڵام ئامۆژگاریم ئەوەیە ئەگەر پێویست نەبێت لەبەر نەكرێت بەڵام بۆ ژنان دروست نیە بە هیچ شێوەیك چونكە لاسایى كردنەوەى پیاوانى تیادایە و زیاتر جوانى ئافرەتان دەردەخات وە دەبێتە هۆكارى فیتنە و بێ ڕەوشتى و نەهێشتنى شەرم و حیشمەتى ئافرەتانى موسڵمانان بۆیە پێویستە ڕێگە نەدرێت بە ئافرەتان كەمتەرخەمى تیادا بكەن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٠٠ بەش: هەمەجۆر