حوكمی تەڵقینی مردوو لە دوای ناشتنی چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی تەڵقینی مردوو لە دوای ناشتنی چیە؟
پرسیار:

حوكمی تەڵقینی مردوو لە دوای ناشتنی چیە؟ بۆ نموونە بانگ دەكرێت بەناوی خۆی و دایكیەوەو پاشان پێ دەوترێت لە كاتی پرسیار كردنی فریشتەكان ئەوەو ئەوە بڵێ ئایا ئەمە لە سوننەتدا هاتووە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەمە هاتووە لە فەرموودەی لاواز دا، بەڵكو لە فەرموودە هەڵواسراوەكاندا،وە هاتووە لە هەندێ لە پێشینانەوە بەڵام وتەیەكی لاوازە،دروست نیە و شەرعی نیە،دەگێڕرێتەوە لە كۆمەڵێك زانای خەڵكی شام بەڵام وتەكانیان لاوازە، وە ئەم پرسیار و بابەتانە بە بۆچون ناوترێت، لە پێغەمبەرەوە نەهاتووە و جێگیر نەبووە كە تەڵقینی كردبێت یان فەرمانی پێ كردبێت،بەڵكو ئەو فەرموودانەی لەم بارەوە هاتون هیچی سەحیح نین، وە صحیح وایە كە نەكرێت بەڵكو ئەگەر خەڵكی لە شاردنەوەی مردووەكە بوونەوە داوای جێگیربوون و لێخۆشبونی بۆ بكەن و بەس.هەر وەكو چۆن پێغەمبەری خوا دەیكرد، ئەو كاتێك لە شاردنەوەی مردوو لێ ببایەتەوە دەوەستا لەسەری و دەیفەرموو (داوای لێ خۆش بوون و جێگیربوون بكەن بۆ براكەتان، چونكە ئێستا پرسیاری لێ دەكرێت) وە تەڵقینی نەدەكرد.
ئەوە سوننەتەكە كە بڵێی خوایە لە (فڵان) خۆش بیت، خویە دامەزراوی بكە لەسەر وتەی حەق، خوایە دامەزراوی بكەی لەسەر حەق.
[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٣,٩٨٨ بەش: ناشتنى مردوو