چۆن بتوانم وەڵامى سێ پرسیارەکەى ناو گۆڕ بدەمەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانم وەڵامى سێ پرسیارەکەى ناو گۆڕ بدەمەوە؟

لەڕاستى دا وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى ناو گۆڕ زۆر جیاوازە لە تاقى کردنەوە و پرسیارەکانى دنیا چونکە لە ناو گۆڕدا تەنها سێ پرسیارت لێ دەکرێت وە وەڵامەکانیش هەر لە ژیانى خۆتدا دیارى کراون و ئاشکرایە و شاراوە نیە کەواتە : 
یەكەم : کاتێک تۆ لە ناو گۆڕەکەت دەتوانى بڵێى الله پەروەدگارمه کە لە دنیادا خواى گەورەت ناسیبێت و فەرمانەکانیت جێ بە جێ کردبێت .
كاتێك بە جوانی وەڵام دەدەینەوە كە خوای گەورە وەك خۆی بناسین هیچ شەریك و هاوەڵێی بۆ بڕیار نەدەین هاوار نەكەینە غەیری خوا سوێند بەغەیری خوا نەخۆین لە هەموو كاتێكدا هەر پشت بەخوا ببەستین ئەو كەسەی كەنەخۆشە داوای شیفا لە خوا بكات ، ئەو ئافرەتانەی مناڵیان نابێت تەنها داوا لە خوا بكەن نەك بچن بۆ لای جادوباز و ساحرەکان .
دووەم : ئیسلام ئاینمانە :
كاتێك دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بە جوانی بدەینەوە كە بزانین خوای گەورەو میهرەبان دینی ئیسلامی كردووە بە ئاینی ئێمە ، وە تەنها ئاینی پیرۆزی ئیسلامیس پەسەند وقەبوڵە لای خوای گەورە هەروەك دەفەرموێ :{إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ } واتە : بەڕاستی دین و ئاینی پەسەند لای خوای گەورە تەنها ئاینی ئیسلامە ، چونكە پاڵاوتەو پوختەی تەواوی ئاینە ئاسمانیەكانی ترە ، و هەركەسێكیش جگە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام شوێن دینێكی تر بكەوێت و بیكاتە بەرنامەی خۆی ئەوا لەڕۆژی دوایدا لە ڕیزی زەرەرمەنداندایە.
بۆیە ئەبێ تۆى موسڵمان خۆت فێرى دینەکەت بکەى کە ئیسلامە و ئەو شتانەى کە داواکراوە ئەنجامى بدەى ئەبێت وەک خۆى بێ زیادو کەم کردن ئەنجامى بدەى ، وە ئەو شتانەشى کە لە دینەکەت حەرام و قەدەغە کراوە لێى دور بکەویتەوە و ئەنجامى نەدەى .
سێ یەم : محمد پێغەمبەرمانە :
كاتێك دەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارە بە جوانی بدەیتەوە کە ئەم چوار خاڵە جێ بە جێ بکەى لە ژیانی ڕۆژانەتدا ، و ڕەنگ بداتەوە لە كردار وگوفتارتدا :
یەكەم: تصديقه فيما أخبر. هەرچی هەواڵـێك لە پەیامبەری خواوە پێمان گەیشتوە، بڕوای پێبكەین وبە ڕاستی بزانین .
دووەم: وطاعته فيما أمر. جێبەجێكردنی فەرمانەكانی پەیامبەری خوا-
سێیەم: واجتناب ما نهى عنه وزجر. خۆ بەدوور گرتن ووازهێنان لە هەر شتێك كە پەیامبەری خوا -- نەهی لێكردوە.
چوارەم: وأن لا يُعبد الله إلا بما شرعه رسول الله. خوا پەرستیمان بەو شێوازە بێ كە پەیامبەری خوا صلى اله علیه وسلم بۆى دیارى کردووین و ڕێنمایمانى کردووە.
ئەمەش خالـێكی زۆر گەورە وگرنگە، چونكە زۆربەی موسوڵمانان لە خۆشویستنی پەیامبەردا لەم خاڵەدا تێكەوتوون.
ئەم دینە كامل بووە، هیچ مەجالی ئەوە نەماوە شتی زیادە بهێنین وبیخەینە ناو دینەوە.

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٩٦٠ بەش: مردن