بۆچى دوعا و نزا وپاڕانەوەكانمان وەڵام نادرێتەوە ؟! : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچى دوعا و نزا وپاڕانەوەكانمان وەڵام نادرێتەوە ؟!

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خەڵكى هەمان پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم ڕەحمەتى خواى لێ بێ : بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟!
ئەویش وەڵامى دایەوە: چونكە:
1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن.
2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن.
3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون.
4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان خۆش دەوێت كەچى ئێوە پشت لە سوننەتى هەڵدەكەن و گوێى نادەنێ.
5 ـ ئێوە خۆشەویستیتان بۆ بە هەشت پیشان دەدەن كەچى كارناكەن بۆ بەدەست هێنانى.
6 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە لەئاگرى دۆزەخ دەترسن كەچى ڕێگرى لە خۆتان ناكەن لە ئەنجام دانى گوناهەكان.
7 ـ ئێوە دەڵێن بەڕاستى مردن حەق و ڕاستە كەچى خۆتان بۆى ئامادە نەكردووە.
8 ـ ئێوە لەو شتانە دەخۆن كە خواى گەورە بۆتانى ئامادەكردووە كەچى سوپاسى ناكەن.
9 ـ ئێوە مردووى خۆتان دەنێژن كەچى سودى لێ وەرناگرن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆلاى پەروەردگارتان.

کەواتە خۆمان خراپین و هەڵەمان زۆرە بۆیە وەڵام نادرێینەوە ، بۆیە پێویستە موحاسەبەیەکى خۆمان بکەین و بە خۆماندا بچینەوە و تەوبە لە تاوانەکانمان بکەین و گرنگى بە فەرزەکان بدەین و خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و کارو کاسبیمان حەڵال بێت و خۆمان لە حەرامەکان بپارێزین بۆ ئەوەى خواى گەورەش وەڵاممان بداتەوە .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٩١٩ بەش: ئادابەکانى دوعا