ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو ئافرەتانەى کە هەر مۆدێلێکى جل و بەرگ دەربچێت دەیکڕن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو ئافرەتانەى کە هەر مۆدێلێکى جل و بەرگ دەربچێت دەیکڕن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە پێم خۆشە فەرمودەیەک باس بکەم بۆ ئەوەى ئافرەتان بزانن کە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا ئافرەتان چۆن بوونە و چۆن گرنگیان بە فێربونى دینەکەیان داوە و بە جلوبەرگێکى کەم ڕازى بوونە و هەموو خەمێکیان ڕەزامەندى خواى گەورە بووە :
ئەبو هورەیرە ڕەزاى خواى گەورەى لێ بێت دەفەرموێت :
((أَنَّ خَوْلَةَ بِنْتَ يَسَارٍ قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ لَيْسَ لِي إِلاَّ ثَوْبٌ وَاحِدٌ وَأَنَا أَحِيضُ فِيهِ ، فَكَيْفَ أَصْنَعُ ؟ قَالَ : "فَإِذَا طَهُرْتِ فَاغْسِلِي مَوْضِعَ الدَّمِ ثُمَّ صَلِّي فِيهِ" ، قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ لَمْ يَخْرُجْ أَثَرُهُ ؟ قَالَ : "يَكْفِيكِ الْمَاءُ وَلاَ يَضُرُّكِ أَثَرُهُ")) صحيح
واتە : (خەولە)ی كچی (یەسار) وتی :
ئەی پێغەمبەری خوا من هیچم نییە تەنها یەك جـل نەبێت وە من تێیدا دەكەومە بێ‌نوێژی یەوە ، كەواتە چۆن بكەم ؟
پێغەمبەریش فەرمووی :
ئەگەر پاك بوویتەوە ئەوا شوێنی خوێنەكە بشۆرە و ئەنجا نوێژی تێدا بكە
وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر شوێنەوارەكەی لانەچوو؟
فەرمووی : شۆردنی بە ئاو بەسە لەسەر تۆ و شوێنەوارەكەی زیانی نییە بۆت .
جا بەڕاستی ئەمە جێ‌ی تێ‌ڕامان و لەسەر ڕاوەستانە بۆ سوود و پەند لـێ‌وەرگرتن لەو ڕوانگەیەوە كەوا ئەم ئافرەتە بەڕێزەی سەردەمی پێغەمبەر بە كەمی و نەداری ڕازی بووە و خەمی ماڵی دونیا داینەگرتووە و داوای جلی زیاتری نەكردووە بەڵكو بە یەك دەستە جلوبەرگ ڕازی بووە و تەنها پرسیار لە بارەی ئاینەكـەیـەوە دەكات ! ئەمەش بە پێـچەوانەی زۆربەی ئافرەتـانی ئەم سەردەمـەوە كەوا بە دوای ئەم مۆدێل و ئەو مۆدێل دەكەون و نــەك هەر بە تەنـها جلێك بەڵكو بە چەندین جلیش ڕازی نـابـن و بەردەوام لە دانیشـتن و كۆبوونەوەكانیاندا زیاتر باسی فڵانە مۆدێل و فیرسارە جۆر و ڕەنگ دەكەن و ئاینەكەیان پشت گوێ‌ خستووە .
بۆیە پێویستە ئافرەتان لە خواى گەورە بترسن و هەوڵى فێربونى ئاینەکەیان بدەن و زۆر گرنگى نەدەن بە مۆدێل و خانوو و ڕازاندنەوەى مەتبەخ و سەرف کردنى پارەیەکى زۆر لە جواناکرى ماڵ و جلو بەرگ و ئەوشتانە .

ستافى وەڵامەکان

 

سەردان: ١,٨٦٤ بەش: ئافرەتان