ئایا كار بەفەرموودەی لاواز (ضعيف) دەكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كار بەفەرموودەی لاواز (ضعيف) دەكرێت؟
پرسیار:

ئایا كار بەفەرموودەی لاواز (ضعيف) دەكرێت وەكو هەندێك دەڵێن كاركردن بە فەرموودەی لاواز لە فەزڵ و گەورەیی كردەوەكان (فضائل الأعمال) ئاسایی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ڕاى تەواو و راجح لای زانایان ئەوەیە كە كردەوە بە فەرموودەی لاواز ناكرێت، هەتا ئیمامی نەوەوی رەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرموێت: دروست نی یە فەرموودەی لاواز نیسبەت بدرێتە پاڵ پێغەمبەر، چونكە ئەگەر كردەوەی پێ كرا ئەو خەڵكە نازانێت، وا دەزانێت صەحیحە، ئەوەدەنش ئایەت و فەرموودەی صەحیحمان هەیە، ئەگەر كردەوەی پێ بكرێت، مرۆڤی موسڵمان پێ ی رزگار دەبێت، لە دونیا رزگاری دەبێت و لەقیامەتیش دا بەختەوەر دەبێت ئەگەر كردەوە بە فەرموودە صەحیحەكان بكات ئیتر پێویستی بەوە نی یە كەوا بەم لاو بەولا بڕوات وە كردەوە بكات بە فەرموودەی لاواز رای راجح ەوەیە كە كردەوە بە فەرموودەی لاواز ناكرێت لە هیچ شتێك دا
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٢,٣٥٠ بەش: زانستى فەرمودە