لە چ کاتێکدا دوعا گیرا دەبێت ؟ ئەو کات و شوێنانەی کەوا دوعایان تێداگیرا دەبێت كامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە چ کاتێکدا دوعا گیرا دەبێت ؟ ئەو کات و شوێنانەی کەوا دوعایان تێداگیرا دەبێت كامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1- شەوی قەدر .
2- سێیەکی کۆتایی شەو .
3- لەکۆتایی نوێژە فەڕزەکان.
4- لەنێوان بانگ و قامەت .
5- لەکاتی بانگدان بۆنوێژە فەڕزەکان.
6- لەکاتی باران بارین.
7- کاتێکی تایبەت لەڕۆژی جومعەدا ،وە ڕاسترین وتەیش تێیدائەوەیەکەوا دوا سەعاتە لەسەعاتەکانی ڕۆژی جومعە ،وەلەوانەشە کاتی وتارو نوێژی جومعەبێت.
8- لەکاتی سوجدەبردندا.دوعایەی کەلەفەرمودە هاتووە لەبارەیەوە .
9- ئەگەر بەلەش پاکی و دەست نوێژەوە بخەویت و ئەنجا بەخەبەر بێتەوە لەشەودا بپارێتەوە دوعابکات.
10- لەکاتی دوعاکردن بەم دوعایە بپاڕێتەوه : (لا ٳلە ٲنت سبحنک ٳني كنت من ٱلظلمین ).
11- دوعاو پاڕانەوەی خەڵکی لەپاش وەفات کردنی مردوو.
12- دوعاو پاڕانەوە لەپاش ستایش کردنی خواو صڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ـ ـ لەتەحیاتی کۆتایی نوێژدا .
13- لەکاتی پاڕانەوە لەخوا بەناوی هەرەگەورەیی کەوا ئەگەر پێی بپاڕێتەوە لێی وەڵامتدەداتەوە ،وەئەگەر پێی داوابکەیت لەخوا ئەواپێت دەبەشێت .
14- پاڕانەوەو دوعاکردنی موسڵمان بۆبرای موسڵمانی بەپەنهانی و بێئەوەی خۆی ئاگای لێبێت.
15- پاڕانەوەو دوعاکردنی ڕۆژی عەڕەفەلەڕۆژی عەڕەفەدا .
16- پاڕانەوەو دوعاکردن لەمانگی ڕەمەزان
17- دوعاکردن لەکاتی کۆبوونەوەی موسڵمان لەکۆڕەکانی زیکردا.
18- دوعاکردن لەکاتی بەڵاو نسیبەتدا بەوتنی (ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون ، اللهم ٲجرنی في مصیبتي وٲخلف لي خیرا منها ).
19- پاڕانەوەو دوعای ستەم لێکراو لەوکەسەی کە ستەمی لێکردووە
20- پاڕانەوەو دوعای باوک بۆمنداڵەکانی و لەمنداڵەکانی .
21- پاڕانەوەو دوعای موسافیر
22- پاڕانەوەو دوعای ڕۆژووان تاکوبەربانگ دەکاتەوە
23- پاڕانەوەو دوعای ڕۆژووان لە کاتی بەربانگکردنیدا.
24- پاڕانەو دوعای ناچار و لێقەوماو .
25- پاڕانەوەو دوعای کاربەدەستی دادوەر .
26- پاڕانەوەی دوای دەست نوێژ ئەگەر بپاڕێیتەوە بەودوعایەی کەلەفەرمودەدا هاتووە لەبارەیەوە.
27- دوعاکردن لەنێو کەعبەدا لەکاتی تەواف کردندا
28- دوعاکردن لەسەر کێوی صەفا.
29-دوعاکردن لەسە رکێوی مەڕوە.
30- دوعاکردن لەلای (المشعرالحرام )
31- دواکردن لەپاش بەرد فرێدانە نێو جەمەرەی بچووک
32- دوعاکردن لەپاش بەرد فرێدانەناو جەمەرەی ناوەڕاست.
مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ١٤,١٣١ بەش: ئادابەکانى دوعا