ئایا هیچ دوعایەك هەیه بۆ منداڵ بوون وە كامەیە و چۆن دەكرێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ دوعایەك هەیه بۆ منداڵ بوون وە كامەیە و چۆن دەكرێت؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان 

دوعاى تایبەت بۆ منداڵ بوون تا ئێستا هیچ دوعایەكم نەبینیوە كە پێغەمبەرى خوا هانمان بدات بۆ كردنى بەڵام دروستە هەر دوعایەكى بە زبانى خۆت و بەوەى كە خۆت پێە دڵخۆش بیت بیكەیت ئەگەر هەر دەتەوێت چاو لە پێغەمبەران و پێشینانى خۆت بكەیت كە چاكتریش ئەمەیانە ئەوە دوعاكەى (زكریا) بكە لە سورەتى ال عمران دا دەفەرموێ: { رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاء} (38) سورة آل عمران
واتە: پەروەردگار نەوەى چاك و پاكم پێ ببەخشە بەڕاستى تۆ بیسەرى دوعاو نزایت.
وە لە سورەتى الأنبياء دەفەرموێ: { رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ } (89) سورة الأنبياء
واتە: پەروەردگار من بەتەنها مەهێڵەرەوە (نەوەیەكى چاك و پاكم پێ ببەخشە) تۆش چاكترین زاتێكى لە پاش من و هەموو مردووەیەك دەمێنیتەوە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١٠,١٩٩ بەش: پەروەردەى منداڵ