ئایا ئافرەت بچێت بۆ لاى دكتۆرى پیاو حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئافرەت بچێت بۆ لاى دكتۆرى پیاو حەرامە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

پێویستە لەسەر موسڵمانان دكتۆرى ئافرەتیان هەبێت لە هەموو بوارەكاندا بۆ ئەوەى چارەسەرى ئافرەتان بكەن و ڕێگەى ئەگەرى خراپ دابخرێت بەڵام ئەگەر نەبوو ئەوە ئەو كاتە لەبەر نەبوون و ناچارى دروستە بەڵام بۆ لاى دكتۆرى موسڵمان و دەست پاك و داوێن پاك و متمانە پێكراو لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە عەورەت بپارێزێت مەگەر ئەوەندەى پێویستە ئاشكرا بكرێت.
وە ئەبێ ئەوەش بزانین کەدروست نیە ئافرەتەکە بەتەنها بڕواتە ژوورەوە بۆ لاى دکتۆرەکە و ئەبێت مەحرەمێکى لەگەڵ بێت .
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٠٧ بەش: ئافرەتان