لە دواى تەواو بوونى عادەى ئافرەتان ئایا حوکمى بینینى پەڵەیەكى تێكەڵ لە پەمەیى و قاوەیەى و زەرد چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە دواى تەواو بوونى عادەى ئافرەتان ئایا حوکمى بینینى پەڵەیەكى تێكەڵ لە پەمەیى و قاوەیەى و زەرد چیە؟
پرسیار:

سڵاوى خواتان لێ بێ توخوا وەڵامم بدەنەوە من 7 ڕۆژە سوڕى مانگانەم تەواو كردە دواى غوسڵم دەركرد واتە لە كۆتایى حەوت ڕۆژەكەدا خۆمم شت بۆ ئەوەى فریاى نوێژى بەیانى هەشتەم ڕۆژ بكەوم هەتا نوێژى ئێوارەش هیچم نەبوو بەڵام دواى دوو پەڵە تێكەڵ لە پەمەیى و قاوەیى و زەردم بینى بەس هەر نوێژم كرد و دوایش لەگەڵ مێردەكەم جووت بووم توخوا گوناحبار نەبووم؟چونكە من زۆر وەسواسم زۆر سوپاس.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان،

و عليكم السلام ورحمة الله وبركاته،
سەبارەت بە بینینى پەڵەیەكى تێكەڵ لە پەمەیى و قاوەیەى و زەرد و هەر ڕەنگێكى تر دواى بینینى پاكێتى ـ واتە: ئەو شلە سپیەیەى كە نیشانەى پاكێتیە ـ لە لایەن ئافرەتەوە هیچ لە حوكمى پاكێتیەكەى ناگۆڕێت، هەروەكو لە فەرموودەى (صحيح) دا هاتووە، كە (أُمّ عَطِيَّة) ـ ڕەزاو ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ فەرموویەتى: كُنَّا لاَ نَعُدُّ الْكُدْرَةَ وَالصُّفْرَةَ بَعْدَ الطُّهْر شَيْئًا (رواه أبو داودفي سننه، وصححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود، برقم: 307).
واتە: ئێمەى ئافرەتانى صەحابە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا () لێڵاو زەرداومان دواى غوسل و پاكێتى بە هیچ نەدەزانى.
بۆیە پێشەوا ئەلبانى فەرموویەتى: وأما الحمرة والصفرة بعد الطهر فلا يعد شيئا وهو قول أبي حنيفة وسفيان الثوري والأوزاعي والشافعي وأحمد وغيرهم (الثمر المستطاب في فقه السنة والكتاب: 1 / 36).
واتە: وە سەبارەت بە سورا و زەرداوى ئافرەت دواى پاكێتى و غوسل كردنى، بە هیچ دانانرێت، ئەوەش ووتەى پێشەوایان: (أبو حنيفة وسفيان الثوري والأوزاعي والشافعي وأحمد)، و جگە لەوانیشە.
وە لە بەر فەرموودەكەى دایكە (عائشە) ـ ڕەزاو ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ كە سەبارەت بە (أم حبيبة) ـ ڕەزاو ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ فەرموویەتى: فەرموویەتى پێغەمبەرى خوا () پێی فەرمووە: إن هذه ليست بالحيضة ولكن هذا عرق فاغتسلي وصلي (رواه مسلم).
واتە: ئەو خوێنەى كە دواى پاكێتى و غوسل دێت بە حەیز ناژمێردرێت، بەڵكو خوێن پژانە، بۆیە غوسل بكە و نوێژەكانت بكە.
لەمەوە بۆمان ئاشكرا بوو كە ئافرەت دواى پاكێتى و غوسل كردنى، زەردا و سوراو یان هەر ڕەنگێكى تر هیچ لە پاكێتیەكەى ناگۆڕێت، بەڵكو پێویستە لە سەرى نوێژەكانى بكات، و ڕۆژووەكەشى بگرێت، و دەشتوانێت تەواف بەدەورى كەعبەدا بكات، و بۆ مێردەكەشى حەڵاڵە كە جووت بێت لە گەڵیا، خواى پەروەردگاریش زانا ترە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,١٦٣ بەش: حەیز و نیفاس