ئەگەر كەسێك نەیزانی نوێژی كرد پێش ئەوەی كاتی نوێژ هاتبێ حوكمی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك نەیزانی نوێژی كرد پێش ئەوەی كاتی نوێژ هاتبێ حوكمی چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر كەسێك نوێژ بكات پێش ئەوەی كاتی نوێژ بێت ئەوا نوێژەكەی بۆ حسێب ناكرێ چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿ إِنّ الصّلاة كانتْ على الْمؤْمِنِين كِتابًا موْقوتًا﴾(النساء:103)
وە پێغەمبەری خوا كاتەكانی دیاری كردووە لەوانە: (وقت الظهر إذا زالت الشمس) ئەفەرموێت كاتی نوێژی نیوەڕۆ ئەو كاتەیە كە خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لا بدات یانی كاتێ نوێژی نیوەڕۆ ئەبێت كە خۆر بەرەو خۆر ئاوا بڕوات ئەوە سەرەتایی نیوەڕۆیە.
كەواتە هەركەسێك نوێژ بكات پێش ئەوەی كاتی نوێژەكە ببێت ئەگەر وەكو فەرز بیكات ئەوا وەكو فەرز بۆی حسێب ناكرێ چونكە كاتی فەرزەكە نەهاتووە بەڵام نوێژەكەی بۆ ئەنوسرێ بە سوننەت واتە پاداشت وەردەگرێ لەسەر ئەو نوێژەی كەوا كردویەتی بەڵام بۆ نوێژە فەرزەكە واجیە لەسەری كاتی نوێژەكە كە هات ئەبێت نوێژە بكاتەوە.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ٢,٩٠٧ بەش: نوێژ