ئایا بۆم هەیە ژنی دووەم بهێنم لە كاتێكدا ژنی یەكەمم پێی نەزانێت و ئاگای لێ‌ نەبێت؟ چونكە دەزانم ڕازی نابێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بۆم هەیە ژنی دووەم بهێنم لە كاتێكدا ژنی یەكەمم پێی نەزانێت و ئاگای لێ‌ نەبێت؟ چونكە دەزانم ڕازی نابێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زۆربەمان لەم بارەیەوە ترسنۆكین, برای خۆم ئافرەت مافی ئەوەی نیە بكەوێتە نێوان تۆ و ژن هێنانتەوە, بەڵام تۆ خۆت تاقی بكەرەوە بەوەی ئەگەر تۆ كەسێكیت توانای ئەوەت هەیە كە دادگەربیت و دڵ و سنگت فراوانە و دەتوانیت ئەوەی دەیبیسیت پشتگوێی بخەیت و ئارامی و دان بەخۆداگرتنت هەبێت ئەوا دەست پێ بكە ، بەڵام ئەگەر زۆربەی گومانت بۆ ئەوە نەچوو .. وە دەتزانی كە لەبار و شیاو نیت بۆ ئەو دۆخە ئەوا وازبێنە .
بەڵێ‌ دەبێت قسەی خۆش بۆ ژنی یەكەم بكەیت و نەرم و نیانی لەگەڵدا بنوێنی و پارە یاخود شتی تری پێشكەش بكەیت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دەرببڕێت بۆ ئەو پرسە ، پاشان ئەگەر وامان دانا كە ڕازی نابێ و پێی ناخۆشە ئەوا لەسەرت نیە كە لەسەر ڕەزامەندی ئەو بوەستی و تۆ پەیوەست نیت بە ڕێگەپێدانی ئەوەوە .
برایانی خۆم ئەم سوننەتە زیندوو بكەنەوە ، ماڵی وا هەیە چەند كچی تێدایە و هی وایان تێدایە كە تەمەنی گەیشتۆتە چل ساڵ كەچی هێشتا بەشوو نەدراوە, بەڕاستی ئێمە لاسایی ڕۆژئاوا دەكەینەوە لەم شتەدا (كە تەنها یەك ژنمان هەبێت) و ئەو زنجیرە دراما و فیلمە دۆبلاژكراوانەی كە ڕەخنە ئامێزن لە فرەژنی و كەسایەتی پیاوی فرەژن دەشێوێنن ئێمە بووین بە تەماشاكەریان و بڕوا پێكەریان ، ئەوەتا خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا ) ٣ [النسا‌ء] .
واتە: لەو ئافرەتانەی كە حەڵاڵن بۆتان مارە بكەن دوو یان سێ‌ یان چوار، ئەگەر سەرنجی ئایەتەكە بدەن لە دووەوە دەست پێ دەكات ، بەم بۆنەیەوە ووتەیەكی شێخ ابن بازم بیركەوتەوە بەڕەحمەت بێت كە دەیووت: ئەسڵ وایە مرۆڤـ زیاد لە یەك ژنی هەبێت مەگەر لەكاتی هەبوونی ترس لەوەی دادپەروەر نەبیت.
جا ئامۆژگاریم بۆ ئەو خوشكە باوەڕدارانە ئەوەیە و دەڵێم : دەبێت حەق وەربگیرێت و قبوڵ بكرێت ئەگەر تاڵیش بێت با هەموو خەڵكیش پێچەوانەی بن و پێی دەڵێم پێویستە لەسەرت شەرعی خوا قبوڵ بكەیت كە فەرمانی پێكردووە, وە باشترین پێشەنگ و مامۆستا بۆ ئێمە پێغەمبەری خوایە كە خێزانەكانیشی ئەو كارەیان پەسەنكردووە ، ئەوەتا قورئان دەفەرموێت: ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ) ٣ [النسا‌ء]
بەڵام ئەگەر مێردەكەت لەو كەسانەیە كە گومانی ئەوەی پێ دەبرێت دادگەر نەبێت و تەنها یەك لا بگرێت ئەوا من ئامۆژگاری دەكەم بەوەی با ژنی تر نەهێنێت بۆ ئەوەی شێوەیەكی ناشرین پیشان نەدات و خۆیشی تاوانبار بكات و پێی دەڵێم: ( فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً) ٣ [النسا‌ء] واتە: جا ئەگەر ترسان لەوە هەبوو كە دادگەر نەبن ئەوا یەك ئافرەت مارەبكەن .
بەڵام ئەگەر مێردەكەت لەو كەسانەیە كە توانای ئەوەی هەیە دادگەر بێت ئەوا یارمەتی بدە و ئاسانكاری بۆ بكە بۆ ئەوەی ئەم سوننەتە زیندوو بێتەوە ئەوا لەو كاتەدا تۆ لای خوا پاداشتت بۆ دەنوسرێت.
وەڵامی شێخ صالح السحیمی

سەردان: ٥,٧٣٦ بەش: فرەژنى