حوکمی کەسێک چیە کاتێک کە بەڵاو موصیبەتێکى بەسەردێ ناڕازی دەبێت و ناشوکرى دەکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک چیە کاتێک کە بەڵاو موصیبەتێکى بەسەردێ ناڕازی دەبێت و ناشوکرى دەکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تێکڕای خەڵکی لەکاتی توشبونی موصیبەتدا لەسەر چوار ئاستن :
ئاستی یەکەم :ناڕازیبونێکە ، ئەمەش چەند جۆرێکە :
جۆری یەکەم : ناڕازیبونێک لەدڵەوەیە ، وەکو بڵێیت توڕە دەبێت لەپەروەردگاری و ڕقی دەبێتەوە لەو قەدەرەی خوا بەسەری هێناوە ، ئەم جۆرە ئەنجامدانەیش حەرامە، هەندێک جار ئەم جۆرە توڕەبونە سەردەکێشێت بۆکوفر ، خوای گەورە دەفەرموێت
(وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ )
واتە : هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌یه‌ دوودڵه‌و، هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی خوا په‌رستی ئه‌كات و متمانه‌و بڕوای ته‌واوی به‌ خوای گه‌وره‌ نیه‌ {فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ} جا گه‌ر هاتوو خێرو چاكه‌یه‌كی تووشهات ئه‌وا به‌خوا پشت ئه‌ستوور و دڵنیا ده‌بێ {وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ} وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی تاقی کردنه‌وه‌و به‌ڵا بوو {انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ} وه‌رئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌ڕواته‌وه‌ سه‌ر باری خراپی پێشووی خۆیی {خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ} ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له‌ ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لا‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا]
جۆری دووەم : هەندێک جار ئەم ناڕازی بونە بەهۆی زووبانەوە دەبێت ، وەکو بانگکردن بەواوەیلێ و هاوشێوەکانی ، ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردارەیش حەرامە.
جۆری سێ یەم : هەندێک جار ئەم ناڕازی بونە بەهۆی ئەندامەکانەوە دەبێت ، وەکو لەڕوخساردان و یەخەدادین و قژڕنین و هاوشێوەکانی ، هەموو ئەمانەش حەرامن و پێچەوانەی ئەو ئارامگرتنەیە پێویستە ئارامی لەسەر بگیرێت .
ئاستی دووەم : بریتی یە لەئارامگرتن، هەروەکو شاعیر وتویەتی :
والصبر مثل اسمه مر مذاقته      لكن عواقبه أحلى من العسل
واتە : ئارامگرتن هاوشوەی ناوەکەی چەشتنی تاڵە بەڵام بەربومەکەی لەهەنگوێن شیرینترە.
وادەبینێت ئەم ئارامگرتنە قورسە لەسەری ، بەڵام بەرگەى دەگرێت و ڕوودانەکەیشی پێ ناخۆشە ، بەڵام باوەڕەکەی دەیپارێزێت لەناڕەزای دەربڕینی ، ڕوودان و ڕوونەدانی ئەم موصیبەتە یەکسان نی یە لەلایدا ، ئەم جۆرە ئارامگرتنەیش پێویست و واجبە هەروەکو خوای گەوە فەرمویەتی {واصبروا إن الله مع الصابرين} ئارامبگرن چونكه‌ دڵنیابن خوا له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌.
ئاستی سێ یەم : ڕازیبوون بەوەی تێکڕای مرۆڤەکان ڕازی دەبن بەموصیبەت ، بەشێوازێک بون و نەبون یەکسانە و بونی موصیبەتیش قورس نی یە لەسەری وه بەبەرگرتنێکی بەهێز بەرگەی ناگرێت، ئەمەش سونەتەو واجب نی یە لەسەر بۆچونی ڕاست .
جیاوازی نێوان ئەم ئاستە و ئاستەکەی پێشی ڕوونە، لەبەرئەوەی بون و نەبونی موصیبەت لەڕازی بوندا یەکسانە لەلایدا بەڵام لەئاستی سێ یەمدا هەرچەندە موصیبتەکە قورسە لەسەری بەڵام ئارامی لەسەر دەگرێت.
ئاستی چوارەم : بریتی یە لەشوکرکردن ، ئەمەیش بەرزترینی ئاستەکانە ، ئەمەیش بەوە بەدی دێت شوکری خوا بکات لەسەر ئەو موصیبەتەی توشی بووە ، بەشێوازێک زانیویەتی ئەم موصیبەتە هۆکارێکە بۆلێخۆشبونی تاوانەکانی و ڕەنگە ببێتە هۆکاری زیادبوونی چاکەکانی ، پێغەمبەر () فەرمویەتی : (هیچ موصیبەتێک نی یە توشی موسوڵمان ببێت ئیللا خوای گەورە بەهۆیەوە لێی خۆش دەبێت تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بەپێیدا ).
مجموع فتاوى ورسائل الشيخ ابن العثيمين ج/2 ، ص : 109-111

سەردان: ٣,٣٩٦ بەش: هەمەجۆر