بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٠٩ کۆی سەردان: ٨٧٣٥٨٥
پرسیار لەوێنەدا
لەبەر كردنى چاكەت و پانتۆڵ بۆ ناو ماڵ ئەگەر نامەحرەم نەتبینێ تاچەند حەڵاڵە؟

سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم خواى مەزن پاداشتى بەخێرتان بداتەوە دوو پرسیارم هەیە بەئەرك نەبێت 1- من سوپاس بۆ خوا كەسێكى باڵاپۆشم بەڵام جار و بار جلى دووپارچە لەبەر دەكەم وەكو چاكەت و تەنوورە خۆم زۆر دوودڵم بە لەبەركردنى ئەو جلە دوو پارچانە ئایا حەڵاڵە یان حەرامە؟ 2- لەبەر كردنى چاكەت و پانتۆڵ بۆ ناو ماڵ ئەگەر نامەحرەم نەتبینێ تاچەند حەڵاڵە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

هیوام سەركەوتنى تۆشە وە خواى گەورە پاداشتى چاكەى تۆش بداتەوە.
جلى دوو پارچە تەنورە و چاكەت مەرجەكانى باڵاپۆشى تیادا نى یە وە جل و بەرگى موسڵمان نییە و نابێت لەبەر بكرێت بۆ زانینى مەرجەكانى باڵاپۆشى بەزمانى كوردى نامیلكەى (حوكمى عاباى ئافرەت و مەرجەكانى) لە نوسینى مامۆستا عدنان بارام بخوێنەوە.
بەشى دووەمى پرسیارەكەت چاكەت و پانتۆڵ بۆ ماڵەوە بەمەرجێك نامەحرەم نەتبینێ ئەمە دروستە بەڵام پێویستە بۆ لەبەركردنى جلى ماڵەوە ئافرەتان خۆیان لە عادەت و خوڕەوشتى كافران و جلى پیاوان بپارێزن.
لەلایەن (مامۆستا خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوه



سەردان: ٥٣٦ بەش: ئافرەتان

گەر ئافرەت لەکاتى نوێژدا هەندێ شوێنى دەربکەوێت وەکو مل یان قژ و زوو خۆى داپۆشێت ئایا نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە؟ئایا حوكمەكانی مەسحكردن لەسەر خوف یان گۆرەوی ئافرەتیش دەگرێتەوە وەكو پیاو ؟