حوکمی دواخستنی ناشتنی مردوو هەتا گەشتنی منداڵەکانی بۆ بینینی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دواخستنی ناشتنی مردوو هەتا گەشتنی منداڵەکانی بۆ بینینی چیە؟

سوپاس و ستایش بۆ خوا
ئەوەی شەرعی و دروستە لە مافی مردوو بەسەرمانەوە پەلەکردنە لە ئامادەکردن و کفن کردن و نوێژ کردن لەسەری و ناشتنیەتی و نابێ دوابخرێ بۆ ماوەیەکى زۆر بە بەڵگەى ئەم فەرموودەیە :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ :
(أَسْرِعُوا بِالْجِنَازَةِ ، فَإِنْ تَكُ صَالِحَةً فَخَيْرٌ تُقَدِّمُونَهَا إِلَيْهِ ، وَإِنْ يَكُ سِوَى ذَلِكَ فَشَرٌّ تَضَعُونَهُ عَنْ رِقَابِكُمْ) . صحيح البخاري رقم : (1315) .
واتە : پەلەبكەن لە بەڕێ‌كردنی جەنازەدا ، چونكە ئەگەر كەسێكی چاك بێت ئەوا بەرەو خێر و خۆشی دەیبەن ، وە ئەگەر كەسێكی چاكیش نــەبوو ئەوا خراپەیەكە و لە كۆڵی خۆتانی دەكەنەوە .
شیخ ابن عوسەیمین بە ڕەحمەت بێ دەفەرموێ :
بەم بۆنەیەوە دەمەوێ ئاگادارتان بکەمەوە لەسەر شتێ کە خەڵکی پرسیار دەکەن لەسەری سەبارەت بە مردوو کە ناشتنەکەی دوا دەخەن هەتا دەبرێتە لای خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی لەشوێنی دوور و لەوانەیە بۆ ماوەی ڕۆژێ یان دوان بمێنێتەوە و نەنێژرێ کەئەمەش کارێکی هەڵەیە ـ لەبەر ئەوەی مردوو گەر باوەڕدار بێ ئەوا خۆشەویسترین شت بەلایەوە بریتیە لە پێشکەشکردنی بەو نازوو نیعمەتانەی خوای گەورە بۆی دیاریکردووە ــ هەر بۆیە کاتێ مرۆڤێکی چاکەخواز و باوەردار دوای مردنی لەماڵی خۆی دەبرێت و لەبەر خۆیەوە دەڵێ پێشکەشی شوێنی خۆمم بکەن بەزوو ـ پێشکەشی شوێنی خۆمم بکەن بە زووی ـ هەر بۆیە لەسە کەسوکاری مردووەکەیە کە دەستپێشخەری و پەلە بکەن لە ئامادەکرد و کفنکردن و نوێژکردن لەسەری و ناشتنی .
وە هیچیشی تیا نیە و تاوان نیە گەر ماوەی سەعاتێ یان دوان یان ماوەیەکى کەم چاوەڕێی کەسانی نزیک و خزمانی بکرێ .
پاشان گەر هەندێ لە خزم و کەسى مردووەکە فریاى کفن کردن و نوێژکردنى نەکەوت ئەوا ئەشتوانن لەگەڵی بچن بۆ گۆڕستان و لەوێ لەسەر گۆڕەکەی نوێژ بکەن وەک چۆن پەیامبەری خوا ئەنجامیدا سەبارەت بەو ئافرەتەی کە پاککەرەوەی مزگەوت بوو لەپیسی و زبڵ و شەوێک وەفاتی کرد و پێیان باش نەبوو پەیامبەری خوا ئاگاداربکەنەوە لەترسی ئەوەی ببێتە بارگرانی و وە بەچاوێکی کەمیش سەیریان کرد ڕەزای خوای لێبێ ــ کاتێ پرسیاری لەبارەوە کرد و پێیان ڕاگەیاند کە وەفاتی کردووە و پەیامبەری خواش فەرمووی ئەی بۆ ئاگادارتان نەکردمەوە وپاشان فەرمووی بمبەن بۆ لای قەبرەکەی و کاتێ چوو بۆ لای گۆڕەکەی نوێژی لەسەر کرد ـ
بۆیە ئەگەر خزمان و هاورێیانی مردوو گەر فریا نەکەوتن پێش ناشتنی نوێژی لەسەر بکەن ئەوا دوای ناشتنیشی دەتوانن نوێژی لەسەر بکەن گەر ماوەیەکی درێژیشی بەسەرا چووبێ .

ستافى وەڵامەکان

 

سەردان: ٢,٨١٦ بەش: ناشتنى مردوو