حوکمی گۆڕینی ئاین لەسەر ناسنامە یان فۆرمى زانیارى بەمەبەستی وەرگرتنی ئیقامه لەوڵاتانی بێباوەڕ چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی گۆڕینی ئاین لەسەر ناسنامە یان فۆرمى زانیارى بەمەبەستی وەرگرتنی ئیقامه لەوڵاتانی بێباوەڕ چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم
گۆڕینی ئاین لەسەر ناسنامە و پاسپۆرت و فۆرمى زانیارى لە ئیسلامەوە بۆ گاورو جولەکە یان هەر دینێکی دیکە ، کوفرەو دەرچوونە لەئیسلام و خاوەنەکەی پێی مورتەد دەبێتەوە هەرچەندە لەدڵیشەوە ئیمانی هەبێت و خۆی بەموسوڵمان بزانێ ، چونکە هەر کەسێک خۆی وا ئاشکرا بکا کە کافرە و کوفر بکات بەویست و مەبەستی خۆی بێ هیچ زۆر لێکردنێک ئەوا پێی کافر دەبێت .
وە بەدەستهێنانی ئیقامەو ناسنامە عوزر نیە تاوەکو خەڵکی کوفری لەپێناودا بکات ، چونکە ئیجماع وکۆڕای زانایان ئەوەیە هەرکەسێک کوفر بکات چ بەگاڵتەو پێکەنینەوە بێت یان بەڕاست و دڵنیاییەوە بێت ئەوا بەکافریان داناوە ، چ جای کەسێک کوفرەکەی ئاشکرا بکات و ناسنامەکەی بگۆڕێت لەئیسلامەوە بۆ شتێکی تر .

زانای پایەبەرز ساڵح فەوزان (خوا بیپارێزێت) دەفەرموێت :
لەسەر تاکی موسوڵمان پێویستە لەسەر دینەکەی بەردەوام بێت و سازشی لەسەر نەکات لەهیچ بارودۆخێکدا کە دێتە پێش ، چونکە دین لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە ، بەهۆی دینەوە سەرفرازی و ڕزگاربوون لە عەزاب وسزای پەروەردگار وەدەست دێت ، وە مرۆڤایەتیش لەبەر دین و خواپەرستی بەدیهێنراوە ، وەکو پەروەردگار دەفەرموێت (وما خلقت الجن والٳنس الا لیعبدون) ،
واتە : وه‌ من جنۆکه‌ و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست کردووه‌ که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن.
بۆیە پێویستە تاکی موسوڵمان دەستگرتووبێ بەدینەکەیەوە تەنانەت هەرچی هاتە ڕێگا هیچ باکی نەبێ .

دووەم : پێویستە ئەو کەسەی کاری وەهای کردووە پەشیمان بێتەوەو زوو تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام لەسەر ناسنامەو پاسپۆرت و مامەڵە فەرمیەکانی.

پوختەی وەڵامەکەش ئەوەیە کە :
گۆڕینی ئاین لەناسنامەو پاسپۆرت کوفرەو خاوەنەکەی لەئیسلام دەردەکات ، بۆیە پێویستە زوو تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام و ئەو کوفرە بسڕێتەوە بەزووترن کات .

وە پێویستە ئەوەش بزانین کە سەفەركردن بۆ وڵاتی كوفر دروست نیە مەگەر بە سێ مەرج نەبێ:
مەرجی یەكەم : پێویستە ئەو كەسە ئەوەندە زانیاری شەرعی هەبێت كە گومانەكان لە خۆی دوربخاتەوە.
مەرجی دووەم : پێویستە ئەوەندە خاوەن دین و خواناس بێت كە بەرگری لێ بكات لە هەواو ئارەزووەكان.
مەرجی سێ یەم : ئەبێ پێویستی بەو سەفەرە هەبێت.
ئەگەر تەواوی ئەم سێ مەرجانەی تێدا نەبوو ئەوە دروست نیە كە سەفەر بكات بۆ وڵاتی كافران چونكە مەترسی ئەوە هەیە كە توشی فیتنە ببێت لە دینەكەیدا وە هەروەها ماڵێكی زۆر لەدەست دەدات بە خۆڕایی چونكە مرۆڤ لەو سەفەرانە پارە و پولێكی زۆر سەرف دەكات.
بەڵام ئەگەر پێویستی پێی بوو بۆ نموونە بۆ چارەسەر كردن یا بۆ وەرگرتنی زانستێك كە لە وڵاتی خۆیدا نیە وە پێویستە كەسەكە خۆی خاوەن زانست و دین بێ ئەگەر بەم شێوازە بوو ئەوا هیچی تێدا نیە و دروستە.
بەڵام سەفەر كردن بۆ گەشت و گوزار بۆ وڵاتی كوفر ئەمە پێویست نیە،دەتوانێ بڕوات بۆ وڵاتە ئیسلامیەكان چونكە لەو شوێنە پارێزگاری لە دروشمەكانی ئاینی ئیسلام دەكرێت.
بەڵام نیشتەجێ بوون و مانەوە (الإقامە) لە وڵاتی كوفر مەترسیەكی زۆر گەورەی هەیە لە دینی موسڵمان و ڕەوشتی و داب و نەریتی

سەردان: ٣,٣٨٥ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام