ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجانەی کەوا نوقم بوون لەتام چێژی دونیا و لە کردەوە کردن بۆ دواڕۆژ غافڵن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجانەی کەوا نوقم بوون لەتام چێژی دونیا و لە کردەوە کردن بۆ دواڕۆژ غافڵن؟

ئامۆژگاری بۆ گەنجە بێ ئاگاکان بریتی یە لەگەڕانەوە بۆ لای خوا پێش لەناوچونی ڕۆژگار و پێش ئەوەی نەفس بڵێت ئەی داخ لەسەر کەمتەرخەمیم لە لای خوا و لەگوێڕایەڵیکردنی خوا ، مردن لەپڕێکدا دێت ، خوای گەورە مۆڵەت دەدات بەڵام هیچ شتێک لەبیرناکات ، لەگەڵ ئەوەشداخوای گەورە ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن تۆڵه‌یه‌،تێکڕای سەرپێچییەکان شوێنەواریان دەبێت لەسەرجەستە و دڵ ، سزای سەرپێچییەکانیش خێرایە هەر لەدونیادا پێش دواڕۆژ ، با بیر لەو فەرمایشتەی پێغەمبەر() بکەنەوە سەبارەت بەوحەوت کۆمەڵەی لەگەرمای دواڕۆژدا خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆیەوە ،تاکێکی نێو ئەوکۆمەڵەیە بریتی یە لە (وشاب نشأ في عبادة الله) گەنجێک لەخواپەرەستیدا پێگەشتبێت ،رواە البخاري(660)،ومسلم(1031) .
باشەرم لەپەروەردگاریان و حاڵی ئەو ئومەتە بکەن کەدوژمن پەلاماری داون و ئەوانیش پێویستییان بەگەنجانێک هەیە بەهۆیانەوە هەستنەوە وجیهادی دوژمنانیان بکەن لەگەڵ ئەوەشدا گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بن ، با پەند لەکۆتا ئایەتی قورئان بگرن کەدابەزیوە وکۆتا ئامۆژگاریشە لەلایەن خواوە بۆتێکڕای مرۆڤەکان ، کەخوای گەورە دەفەرموێت( وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ)
واتە : خه‌ڵكینه‌ له‌سزای رۆژێك بترسن كه‌ هه‌مووتان تێیدا ئه‌هێنرێنه‌وه‌ بۆ لای خوا و له‌پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشی كارو كرده‌وه‌ی خۆی به‌ته‌واوی دێته‌وه‌ رێی .
. والله أعلم وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

سەردان: ٣,٢١٨ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان