ئایا ئەو ئافرەتە بیانیانە كە لە ماڵەكاندا كار دەكەن وەك خزمەتكار نابنە كەنیزەك؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو ئافرەتە بیانیانە كە لە ماڵەكاندا كار دەكەن وەك خزمەتكار نابنە كەنیزەك؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
نەخێر ئەو ئافرەتانە نابنە كەنیزەك چونكە ئەوانە كەسانێكی ئازادن بەڵام ئەوەندە هەیە كرێكاری دەكەن وەكو خزمەتكار لە چێشتخانە و ئوتێل و ماڵەكاندا ، كەنیزەك بەو ئافرەتانە دەوترێت كەوا لە كاتی جەنگی نێوان كافر و موسڵماناندا دەستی موسڵمانان دەكەون و دابەش دەكرێن بە سەر بەشداربووانی جەنگەكەدا یاخود لە بازاڕدا دەیكڕیت یان بە دیاری پێشكەشت دەكرێت لە لایەن خاوەنەكەیەوە .
كەنیزەك حەڵاڵە بۆ خاوەنەكەی ئەگەر پیاو بوو كەوا كاری نێوان ژن و مێردی لەگەڵدا ئەنجام بدات بە پێی ئاداب و حوكمە تایبەتەكانی خۆی كە ناتوانین لێرەدا باسیان بكەین .
بەهەرحاڵ ئەو ئافرەتانەی كەوا بۆ كرێكاری هاتوون بۆ وڵاتانی لای خۆمان بە كەنیزەك حیساب ناكرێن .

مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٠٩٧ بەش: ئافرەتان