ئایا پەلە كردن بۆ ئەوەی كەوا بگەیت بە نوێژی جەماعەت حوكمی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پەلە كردن بۆ ئەوەی كەوا بگەیت بە نوێژی جەماعەت حوكمی چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ڕاكردن بۆ ئەوەی كەوا بگەیت بە نوێژی جەماعەت دا ئەوە نەهی لێ كراوە بۆچی؟ چونكە پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ كردووین كاتێك كە ئەچین بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت زۆر لەسەرخۆ و بە هێمن بین وە نەهی كردووە نابێت پەلە بكەین.
هەندێك لە زانایان فەرمویانە: ئەگەر پەلە بكات بەڵام پەلەیەكی وا ان كە زۆر زۆر ناشرین بێت هەناسە بڕكێ و ڕاكردن پەلەیەكی وا خراپە بەڵام ئەگەر ترسی ئەوەی هەبوو فریای ڕكاتێك نەكەوێت ئیللا بە پەلە كردن نەبێـت ئەگەر پەلە كردنەكەش ڕاكردن نەبێت بە زۆر دروستە،وەكو ئەوەی كە دێتە ناو مزگەوتەوەو ئیمام چوە ڕكوعەوە ئەویش تۆزێك خرا بكات بەڵام نەك خێراییەكی زۆر ناشرین خرایی بكات بۆ ئەوەی كەوا بگات بەو ڕكاتە،پەلە كردنی ناشرین ئەوەیە كە هەندێ لە خەڵكی ئەنجامی ئەدات بە ڕاكردنێكی زۆر كەواتە ئەو پەلە كردنەی كە ناشرین نەبێت كە تۆزیك هەنگاوەكانی درێژ تر دەكات بۆ ئەوەی بگات بە جەماعەتەكە بەڵام بە ڕاكردن ئەوە دروست نیە،تەنانەت هەر لە سەرخۆ و هێمن بێـت و پەلە نەكات ئەوەیان چاكترێكە ئەگەر ترسی فەوتانی ئەو ڕكاتەشی هەبێت.كەواتە ئەوەی كە هەندێ لەزانایان فەرموویانە ئەگەر ترسی فەوتانی ڕكاتێكی هەبوو تۆزێك خێرا بكات قەینا ئەوە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نیە،و چاكتر ئەوەیە ئەگەر مەترسی فەوتانی ئەو ڕكاتەشت كرد هەر ئەبێت پەلە نەكەیت.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ١,٦٤٨ بەش: نوێژى جەماعەت