حوکمى خواردنى مەنى پیاو لە لایەن خێزانیەوە چیە؟ وەئایا دروستە پیاو شیرى خێزانى بخوات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خواردنى مەنى پیاو لە لایەن خێزانیەوە چیە؟ وەئایا دروستە پیاو شیرى خێزانى بخوات؟

زانایان ئەڵێن هەموو ئەو شتانەى لە ئەندامى ئافرەتەوە دەرئەچێ دروست نیە دەمى پێوە بدرێت بەڵام بۆ ئاو (منی) پیاو زانایان ڕاو بۆچونى جیاوازیان هەیە ڕاى پەسەند ئەوەیە دروست نییە بۆ مەسەلەى خواردنى (مەنی)پیاوەكە هەندێ لەزانایان خودى ئاوەكە بە پاك دادەنەن - دوو ڕاى جیاواز هەیە ئەوەى كە دروست و بەناوبانگە ئەوەیە كە دروست نیە (ئاوى پیاو) بوخورێتەوە. بروانە كتێبى المجموع هی ئیمامى نەوەوى لە زانایانى شافعى مەزهەب.
 وەئایا دروستە پیاو شیرى خێزانى بخوات؟
مەسەلەى مەمك مژینى ئافرەت دروستە هیچ ڕیگرێكمان نیە بۆ قەدەغەكردنى بەڵام نابێت زیادەڕەوى تیا بكرێت وە ئازارى ئافرەتەكە بدرێت بەوەى بریندارى بكات وە خوێنى برینەكە بخوات وە پێویستە لەسەر پیاوان خۆیان بەدوور بگرن لەو سێكسانەى لە ئاستى پیاوەتى دایان دەبەزێنێ وە نابێ لەشیرى مەمكى خێزانەكەى بخوات وە ئەگەر ئەندازەیەكى كەم ڕۆشتە دەمى پیاوەكەوەئەوە هیچ شتێك ڕونادات بەڵام وا چاكترە موسڵمانان خۆیان لەم جۆرە زیادەڕەویانە بپارێزن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١٣,٥٦٤ بەش: پرسیارە جنسیەکان