ئایا دروستە لە دواى دوعا کردن دەست بێنین بە دەم و چاوماندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە دواى دوعا کردن دەست بێنین بە دەم و چاوماندا؟

زانای پایە بەرز ئیبن عوسەیمین بەڕەحمەت بێ دەفەرموێ:
هێنانی دەست بەدەموچاودا لەدوای دوعا و پاڕانەوە نزیکە لەوەی کە شەرعی و ڕێپێدراو نەبێ چونکە هەموو ئەو فەرمودانەی لەوبارەوە هاتون لاوازن.
تەنانەت شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە رحمە اللە دەفەرموێ:
ئەمە ئەو کارەیە کە بەڵگەی لەسەر نیە ، وە لە کاتێکدا کە دڵنیا نین و گومانمان زیاتر لەسەر ئەوە بوو کە ئەو کارە شەرعی و ڕێ پێدراو نیە باشتر وایە وازی لێبهێنرێ لەبەر ئەوەی شەرع لەسەر گومان بنیات نانرێ مەگەر کاتێ گومانەکە زیاتر بەلای شەرعی بونیدا بێ.
وە ئەوەی من دەیبینم سەبارەت بە هێنانی دەست بەدەموچاودا لە دوای دوعا و پاڕانەوە کە کارێکی سونەت نیە ـ وەک ئەوەی کەلە پەیامبەرەوە زانراو و باوە کە لە وتارى رۆژی هەینیدا دوعای باران بارینی کردوە و دەستەکانی بەرز کردوەتەوە و هیچ شتێ لەو بارەوە نەهاتوە کە دەستی هێنابێ بە دەموچاویدا.
وە لە هەندێ فەرمودەدا هاتوە کە پەیامبەری خوا دوعاى کردوە و پاڕاوەتەوە لەخوا و دەستەکانی بەرزکردوەتەوە و نەسەلمێنراوە و هیچ لەو بارەوە نەهاتوە کە دەستی هێنابێ بە دەموچاویدا.
مجموع وفتاوى ورسائل الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله
المجلد الرابع عشر ص 157 سؤال 781

سەردان: ٣,٠٨٦ بەش: ئادابەکانى دوعا