ئایا باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون و ئەو دەستبازی و گاڵتانەى کە لە نێوان ژن و مێرددا دەکرێت بۆ خەڵكی حەرامە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون و ئەو دەستبازی و گاڵتانەى کە لە نێوان ژن و مێرددا دەکرێت بۆ خەڵكی حەرامە ؟

بێ گومان باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون و ئەو کارانەى کە لە نێوان ژن و مێرد دا دەکرێت بۆ خەڵكی حەرامە
(أبو سعید الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرموێ :
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَى امْرَأَتِهِ ، وَتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا ) رواه مسلم (1437).
واتە : خراپترین كه‌س لای خوا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ سه‌رجێیی ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانیدا و دوایی نهێنیه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .
شێخی پایەبەرز ئیبن عوسەیمین بەڕەحمەت بێ لە ڕاڤەی ئەم فەرمودەیەدا دەفەرموێ :
ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر حەرامی ئەو کارە ـ کە مرۆڤ نهێنی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی بدرکێنێ ...بەڵکو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لەتاوانە گەورەکانە چونکە سزای توندی خوای لەسەرە.
بەڵام ئەوەی بەدەرە لەم حەرامیەتیە ئەو باسانەیە کە پێویستە بووترێ بۆ ڕونکردنەوەی بڕیارێک و حوکمێکی شەرعی ....
بەڵام ئەگەر بۆ مەبەستی گاڵتەوگەپ و پێکەنین وگاڵتە جاڕی باسی بکات حەرامە .
هەروەها لە ئەسمای كچی زەیدەوە، كە خۆی لەلای پێغەمبەر دانیشتوەو پیاوان و ئافرەتانیش دانیشتون، پێغەمبەر فەرموی: ((لەوانەیە پیاو هەبێ چی لەگەڵ خێزانەكەیدا دەكات باسی بكات! لەوانەشە ئافرەتی وا هەبێ چی لەگەڵ پیاوەكەی دەكات لای ئافرەتان باسی بكات! ئەوانەی لەوێ بون بێ دەنگ بون و وەڵامیان نەدایەوە، ئەسما دەڵێ منیش وتم: بەخوا ڕاستە ئەی پێغەمبەری خوا، ئافرەت و پیاو باسی ئەوە دەكەن.
پێغەمبەر فەرموی: ئەم كردەوەیە نەكەن! ئەمە وەك ئەوە وایە شەیتانی نێرە لە ڕێگادا بە شەیتانی مێ بگات و لەگەڵی جوت ببێ و خەڵك سەیری بكەن)). رواه أحمد في المسند . وقال الألبانی فی آداب الزفاف ص 144 : صحيح أو حسن على الأقل بشواهده
ئەوەی جێگەی داخە هەندێك پیاو بۆتە نەریتیان لای هاوڕێكانیان باسی جوانی ژنەكانیان دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسانەی باسی جوانی ژنەكەیان لە لا دەكرێ حەز لەژنی باس كەرەكە بكەن، ئافرەتیش هەیە باسی چۆنیەتی سەرجێیی كردنی لەگەڵ مێردەكەی بۆ ئافرەتانی تر باس دەكات. بەڕاستی ئەوە كارێكی دور لە ڕەوشتی ئیسلامى یەو مایەى خەشم و توڕەیی خوایە.

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٧,٩٨٠ بەش: پرسیارە جنسیەکان