ئایا دروستە موسافیر نوێژی عەسر لەگەڵ نوێژی جومعەدا كۆبكاتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە موسافیر نوێژی عەسر لەگەڵ نوێژی جومعەدا كۆبكاتەوە ؟

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين،
دروست نییە نوێژی عەصر لەگەڵ نوێژی جمعەدا كۆ(جمع) بكرێتەوە ، لەبەرئەوەی نوێژی جمعە نوێژێكی سەربەخۆیە، هەندێك مەرجی تایبەتی هەیەو، شێوەی كردنی لەنوێژەكانی تر جیاوازەو، پاداشتیشی جیاوزە لەپاداشتی نوێژەكانی تر.
هەروەها سوننەت تەنها بۆ كۆكردنەوەی نیوەڕۆ لەگەڵ عصردا هاتووە.بەهیچ شێوەیەك لە سوننەتدا نەهاتووە، پێغەمبەر () نوێژی عەصری لەگەڵ جمعەدا كۆ كردبێتەوە. وە قیاسیش ناكرێتە سەر نوێژی نیوەڕۆ، لەبەر جیاوازی زۆر لەنێوان نوێژی نیوەڕۆو جومعەدا .
مامۆستا عبدالکریم محمد / گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (1)

وە هەروەها هەردوو زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله وە شێخ محمد بن صالح العثیمین دەفەرمون :
کەسێک کە ڕێبوار و موسافیر بێ جومعەى لەسەر واجب نیە ، و دروستە نوێژى نیوەڕۆ وعەسر جەمع بکات
بەڵام گەر ئەو کەسە موسافیرە لەگەڵ خەڵکى دا نوێژى جومعەى کرد لەو شارەى کە سەفەرى بۆ کردووە ئەوکاتە ناتوانێت لە دواى نوێژى جومعە نوێژى عەسریش جەمع بکات ، بەڵکو نوێژى عەسر لە کاتى خۆیدا دەکات .

وە هەروەها شێخ محمد بن صالح العثیمین ئەم فەرمودەیە دەکاتە بەڵگە بۆ دروست نەبوونى کۆکردنەوەى نوێژى عەسر لەگەڵ نوێژى هەینى و دەفەرموێ : 
لەسەردەمی پەیامبەردا جارێ باران باری کە بوە هۆکاری درووستبوونی ناڕەحەتی و نوێژی هەینی و عەسری پێکەوە کۆنەکردەوە ــ هەروەک لە (صحيح البخاري / كِتَابُ الِاسْتِسْقَاءِ / بَابُ مَنْ تَمَطَّرَ فِي الْمَطَرِ حَتَّى يَتَحَادَرَ عَلَى لِحْيَتِهِ)) دا هاتوە ــ وە جگە لە بوخاریشدا هاتوە ـ کە ئەنەسی کوڕی مالک دەفەرموێ :
رۆژێ پەیامبەر دوعای باران بارینی کرد لەسەر مینبەر ــ دانەبەزی هەتا باران دەستی پێکرد و ئاو بەریشی پیرۆزیدا هاتە خوارەوە .
وە ئەمەش ڕوونادات مەگەر کاتی باران بارینی زۆر نەبێ کە تیایدا کۆکردنەوەی نوێژەکان ڕێگە پێدراو و جایزە کە ئەگەر جائیز بوایە ئەوا پەیامبەرى خوا نوێژی عەسر و هەینی پێکەوە کۆدەکردەوە .

سەردان: ٤,٧٧٩ بەش: نوێژى هەینى