ماڵپەڕی وەڵامەکان
وەڵامى پرسیارە شەرعى یەكانى سایتى بەهەشت

نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن
خوێنەری بەڕێز: ‏
ـ ئەم كتێبەی بەردەستت بریتییە لە [وەڵامی هەندێك لەو پرسیارە شەرعییانەی كە ‏لە رِێگای (سایتی بەهەشت)ـەوە ئاراستەی براتان كراوە] كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی ‏قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) پشتڕاستكراونەتەوە.‏
ـ وە ئەمە هەوڵی چەند ساڵـێكی پێش ئێستا بوو.. برای بەڕێــزم (سەرپەرشتیاری سایتی بەهەشت) زۆر لە مێژەوەبوو پێشنیاری ئەوەی بۆم كرد كە ‏هەستم بە كۆكردنەوە و رێكخستن و پێداچوونەوەی و پاشان بە چاپ گەیاندی لە دوتوێ‌ی ‏كتێبێكدا بۆ ئەوەی بكەوێتە بەر دەستی خوێنەرانی (ڕێنماییەكانی ڕێگای ڕاست) و ‏ئەوانیش وەك میوانانی سایتەكە پێ‌ی سوودمەند و بەهرەمەند ببن‎.
‏ * ئەوەی كە من تێبینیم كردووە لەو پرسیارانەی كە لەم كتێبەدا ‏وەڵامدراونەتەوە: ‏
خوێنەری بەڕێز:‏
لە كاتێكدا كە لە (سایتی بەهەشت)ـەوە پرسیارەكانم بە دەست دەگەیشت و ‏دەمخوێندنەوە و هەروەها لە پاش كۆكردنەوەی تێگڕای پرسیار و وەڵامەكان و رێكخستنیان ‏لەم كتێبەدا دوو خاڵم تێبینی كرد:‏
‏1 ـ زۆربەی هەرە زۆری پرسیارەكان ـ مَعَ اڵاَسَفْ ! ـ سەبارەت بە بوارەكانی شەهوەت ‏و ئارەزوو و تاوانەكان و خراپەكاریەكان بوون !‏
‏2 ـ لە هەمان كاتیشدا ئاراستە كردنی پرسیارەكە لە رووی كاتەكەیەوە دەكەوێتە پاش ‏تێوەگلان بە شەهوەت و ئارەزووەكان و پاش روودانی تاوان و خراپەكاریەكان !‏
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەوا:‏
‏1 ـ زۆربەی خەڵك ـ مَعَ الأَسَفْ ‏ ! ـ سەرقاڵ و مەستی شەهوەت و ئارەزووەكانن !‏
‏2 ـ وە زۆربەی خەڵك ـ مَعَ الأَسَفْ ‏ ! ـ كەمتەرخەمن لە بواری شارەزابوون و تێگەیشتن ‏و پێگەیشتن و بە ئاگابوون لە ئاینەكایان بە گشتی و لە بواری تاوان و خراپەكاریەكانیش بە ‏تایبەتی ! چونكە زۆربەیان تاوەكو تێوەنەگلێن و تێ‌نەكون و تووش نەبن پرسیار ناكەن !‏
ئەوە ماوەتەوە كە لە كۆتایی ئەم پێشەكیەدا بڵێم:‏
ئەمەی كە لەم كتێەبەدا هاتووە هەوڵی كەسێكە كە خۆی بە قوتابی عیلم (طالب العلم) ‏دەزانێت نەك زانـــا (العالـم)، وە خۆی بە (ناقل الفتوی) دادەنێت نەك (الـمفتـي).‏
وە ئەمە هەوڵێكە بۆ خزمەتكردنی ئیسلام و سوودگەیاندن بە موسڵمانان، جا ئەگەر ‏پێكابێتم ئەوا تەنها فەزڵی خوای پەروەردگارمە.. وە ئەگەر هەڵە و كەموكوڕیشی تێدا بێت ‏ئەوا تەنها خۆم لـێ‌ی بەرپرسیارم و بە ئەنقەستیشەوە نەبووە بۆیە داوای لێبووردن لە ‏خوای پەروەردگارم دەكەم و چاوەڕوانی تێبینی و ئامۆژگاری دەستە برا و خوشكەكانیشم ‏دەكەم.‏


داگرتنی کتێب
سەردان: ٧,٣٨٩