ماڵپەڕی وەڵامەکان
براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوە؟

نووسینى: محمد عبد الله الدویش
وەرگێڕانى : باوکى ئەسماء - مامۆستا فلاح حسن -
پێداچونەوەى : مامۆستا عدنان بارام
براى لاوى خوێن گەرمم : ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت .
ناوەڕؤکى ئەم کتێبەیە بریتیە لە :
یەكەم : ترسناكی یەكانی شوێنكەوتنی ئارەزوو
( 1 ) ئایا بەرگەی ئەوە دەگریت ؟
( 2 ) پێ هەڵنانێك بەرەو ڕێگەی لەناوچوون
( 3 ) ئاگاداری ئاخرشەڕی ( سو‌و الخاتمة )بە
(4) كام لەم دوو خۆشەویستییەت دەوێت ؟
( 5 ) ئایا هیچت نەبیستوە دەربارەی نەخۆشیە جنسیەكان (الامراض الجنسیة) ؟
( 6 ) سزا لە هەمان جۆر و ڕەگەزی كردوەیە (الجزا‌و من جنس العمل)
دووەم : هۆكارەكانی شوێنكەوتنی ئارەزوو :
( 1 ) لاوازی باوەڕ
( 2 ) چاوێك بە هاوڕێتیەكانتدا بخشێنەوە
( 3 ) سەیركردنی حەرام تیرێكە لە تیرەكانی شەیتان
( 4 ) تەنهایی و دوورە پەرێزی لە خەڵك
( 5 ) بیركردنەوە لە ئارەزووەكان دەردێكی كوشندەیە
سێ‌ یەم : چارەسەركردنی شوێنكەوتنی ئارەزوو
(1) باوەڕبتەوی (بەهێزی ئیمان) بەڕێكی سەختە كە ئارەزووەكان لەبەردەمیدا وورد دەبن
(2) خۆپاراستن پێش چارەسەركردن
(3) ڕێگە چارەیەكی زۆر سەركەوتووی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم 
( 4 ) ئاگاداری تاوانە بچوكەكان بە
( 5) هەستكردنێكی تەواو بە چاودێری خوای پەروەردگار
( 6) ئایا دەتوانیت لە كاتی تاوانكردندا خۆت لە هەموو كەس بشاریتەوە ؟
( 7) ئەمەیا لە بیر مەكە
(8 ) پاڕانەوە چەكی ئیماندارە
( 9) ئایا هیچت بیستووە سەبارەت بە ئافرەتانی بەهەشت ؟
(10) ئایا حەز ناكەی لەو كۆمەڵە بیت ؟
( 11 ) بێ ئومێد مەبە
بۆ هەموو باوك و دایك و مامۆستایەكی بەرێز

 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٤,٧١٨