ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە

ئامادەکردنى : مامۆستا محمد عبدالرحمن
لەم نوسراوەدا باس لە بابەتێكى زۆر گرنگ دەكەین لە بابەتەكانى كڕین و فرۆشتن [البیوع والمعاملات] كە بریتى یە لە حوكم و ئادابەكانى [قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە] كە لەم ڕۆژگارەدا زۆربەى هەرە زۆرى موسڵمانانى بێزار و هەرەسان كردووە و بەردەوام دەناڵێنن و هاوار دەكەن لە ئاستى كەسانى قەرزار بە گشتى و قەرزكوێرەكانیش بە تایبەتى!!!
هۆى سەرەكى ئەم كێشە ناهەموارەش دەگەڕێتەوە بۆ نەمانى ترسى خواى گەورە لە ناو دڵی زۆرینەى خەڵكدا بە گشتى و بێ ئاگابونن یان خۆ گێل كردن لە حوكمە شەرعى یەكانى ئەم بابەتەش بە تایبەتى!
بۆیە بە پێویستمان زانى ئەم بابەتە بۆ موسڵمانان ڕوون بكەینەوە لە ڕوانگەى ئایەتەكانى قورئانى پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانى پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم، بەڵكو-بەیارمەتى خوا- ببێتە ئاگاداركردنەوەیەك بۆ نەزان و بێ ئاگاكان و بیرخستنەوەیەكیش بێت بۆ ئاگاداربوون و بەڵگەیەكیش بێت بۆ سەر مل هوڕ و قەرزكوێر و ڕیبا خۆرەكان!


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٥٠١