ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕونكردنەوەیەك سەبارەت به مەرجی پاداشتدانەوە ( الشرط الجزائي ) لە گرێبەندی كڕین و فرۆشتدا بەگشتی

ڕونكردنەوەیەك سەبارەت به مەرجی پاداشتدانەوە ( الشرط الجزائي ) لە گرێبەندی كڕین و فرۆشتدا بەگشتی

ئامادە کردنى : مامۆستا عدنان بارام

بە کورتى : حوكمی بوونی مەرجی پاداشتدانەوە لەو گرێبەندانەی كە پابەندبوون تێیاندا قەرزە ، حەرامێتی و نادروستێتیە ، چونكە جۆرێكی ئاشكرایە لە خواردنی ڕیبا و سوو و مامەڵە پێكردنی ـ بە هەر ناوێكەوە بێت ـ ، وە هاوشێوەی ئەو جۆرە ڕیبا و سوو خواردنەیە ـ ئەگەر خراپتریش نەبێت ـ كە لەسەردەمی نەفامی و جاهلیەتدا ئەنجام دراوە ، چونكە كەسانی قەرزارایان كە كاتی هاتنی دانەوەی قەرزی سەر شانیان دەهات ، و توانای دانەوەیان نەدەبوو ، پێیان دەوترا : « « أَتـَـقْضِـيْ أَمْ تُـرْبِـي »  واتە : یان لەكاتی خۆیدا قەرزەكە دەگێڕیتەوە ، یان كات و مەودای دانەوەی قەرزەكەت بۆ درێژ دەكەینەوە ، و تۆش لەبەرامبەر ئەوەدا قەرزەكەت بە زیاتر دەدەیتەوە !!!


داگرتنی کتێب
سەردان: ١,٨٧٥