ماڵپەڕی وەڵامەکان
فیقهی هاوسەرگیری لە ژێر تیشكی قورئان وسوننەت 

ناوى کتێب : فیقهی هاوسەرگیری لە ژێر تیشكی قورئان وسوننەت

نوسینى : الشيخ  إبراهيم بن عبد الله المزروعي

وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان

پێناسەى کتێب : 

لەڕاستیدا بابەتی هاوسەرگیری لەو بابەت و باسانەیە كە خەڵكی پێویستیان بە ڕوون كردنەوە هەیە لەسەری لەڕووی شەرعیەوە وەكو حوكمی هاوسەرگیری كردن وسوودەكانی و ئادابەكانی ومەرجەكانی و حوكمەكانی خوازبێنی و گرێبەست و مارەیی و شەوی زاوایەتی و هەڵسوكەوت لەگەڵ هاوسەردا و مافەكانی هەریەكەیان لەسەر یەكتر و كێشەو گرفتەكانی ژیانی هاوسەرگیری و هۆكارەكانی و چارەسەرەكانی و مەترسیەكانی لەسەر ژیانی هاوسەرگیری و ئەو بابەتە فیقهیانەی كە پەیوەندیان بە جیماع و سووڕی مانگانە و نیفاسەوە هەیە.   
 هەربۆیە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە دەیەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنێت فێری ئاداب و حوكمەكانی هاوسەرگیری بێت لەڕووی شەرعیەوە بۆ ئەوەی بەباشی بزانێت كە چی لەسەرە و چی بۆ هەیە. 

لەبەر گرنگى ئەم بابەتە ئەم کتێبەتان پێشکەش دەکەین کە لە (10) بەش پێک هاتووە کە بریتین لە : 

1) گرنگی هاوسەرگیری
2) سوودەكانی هاوسەرگیــری
3) حوكمی هاوسەرگیری
4) دەست نیشان كردن وهەڵبژاردنی هاوسەر
5) حوكمەكانی خوازبێنی
6) گرێبەستی هاوسەرگیری و ئادابەكانی
7) راگەیاندنی هاوسەرگیری
8) وەلیمەی هاوسەریگری كردن
9) ئادابەكانی شەوی زاوایەتی و تێكەڵاوی و چۆنێتی هەڵسوكەوت و مامەڵەی نێوان ژن و مێـرد
10) مافە خێزانیەكان سێ بەشن: مافی پیاو ، مافی ژن ، مافی هاوبەش    

 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٧,٥٤٣