تکایە تکایە پێش ئەوەى دەست بکەى بە تاقیکردنەوەکە ئەم خاڵانە بە وردی بخوێنەوە:
1. نابێ لە کاتى تاقیکردنەوەکە سەیری کتێبەکە بکەى خواى گەورە چاودێرە بەسەرتەوە و تەنها یەک جاریش بۆت هەیە تاقیکردنەوە بکەى .
2. ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ماوەى (4) ڕۆژ داناخرێت واتە تا ڕۆژى دوو شەممە کراوەیە .
3. کە داخلی فۆرمەکە ببی نابێ دەربچی تا هەموو پرسیارەکان وەڵام نەدەیتەوە.
4. تکایە ناوی سیانی و ژمارە مۆبایل بەدروستى بنوسن .
5. هەرکەسێک وەڵامی پرسیارێک لە بیر بکات چوار نمرەى لێ دەڕوات بۆیە زۆر بەوردی وەڵام بدەرەوە .
6. تەنها ئەو کەسانە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە کە نمرەى تەواو (100) بەدەست دەهێنن .
7. دواى کۆتایی هاتن گەر نمرەکەى خۆتت نەبینی ئەوا لە مۆبایلێکی تر و بە ژمارەیەکی تر دوبارەى بکەرەوە .
خواى گەورە هەموو لایەکتان سەرکەوتوو بکات .
تێبینی :
یەکەم : دواى نوسینى ناوی سیانی و پڕکردنەوەى فۆرمەکە پەنجە بنێ بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوە بۆ بینینی پرسیارەکان .
دووەم : دواى وەڵامدانەوەى هەموو پرسیارەکان پەنجە بنێ بە (کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوە) کە و نمرەکەت ببینە ، ئەگەر نمرەکەى پیشان نەداى ئەوە دەبێ جارێکی تر تاقیکردنەوەکە دوبارە بکەیتەوە بەڵام ژمارە مۆبایلێ تر بنوسە .
سێیەم : ئاستى خوێندن کە لە لیستى زانیارییەکان نوسراوە واتە دەرچوی زانکۆی یان پەیمانگا یان ئامادەیی ....
چوارەم : تکایە کاتێ ژمارە مۆبایل دەنوسن کیبۆردی مۆبایلەکەتان بکەن لە إنگلیزی و ژمارەکان بە إنگلیزی بنوسن بۆ ئەوەى سیستەمەکە قەبوڵی بکات .