ڕەمەزانی قوتابخانەیەکی ئیمانیە ، کەسی باوەڕدار تیایدا ئیمان وتەقوای زیاد دەکات ، وبیر وهۆشی سەرقاڵ دەبێت بەو شتانەوە کە لەخودای نزیک دەکەنەوە پێشبڕکێیەکی شەریفانەیه بۆ بەدەستهێنانی بەهەشتی نەبڕاوە ..ویەکێک لەو شتانەی کەمرۆڤ هەڵدەنێت لەسەر ئەو پێشبڕکێیە ، کەتایبەتمەندی ئەم مانگە موبارەکەیە ، ودەروون ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی، ئەویش نوێژی تەراویحه .
خۆشی ولەزەتی ڕۆژوو وشەو نوێژ کردن:
شەو نوێژ کردن لەڕەمەزاندا تایبەتمەندی خۆی هەیە ، وڕێز وقەدرێکی تایبەتی هەیە بەسەر باقی مانگەکانی تردا ، ئەوەش لەبەر ئەوەی خۆشی ڕۆژوو وشەو نوێژ تیایدا کۆ دەبێتەوە ؛ ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه))(1).
واتە: واتە: هەركەس لەشەوانى ڕەمەزاندا شەو نوێژبكات باوەڕى پێى هەبێت و بەتەماى پاداشتى هەبێت لاى خواى گەورە لە تاوانەكانى پێشووى دەبوررێت .
بەهۆى شەونوێژەوە دەبیتە خۆشەویستى خواى گەورە :
ئەبو دەردا خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((ثَلَاثَةٌ يُحِبُّهُمُ اللَّهُ -عزّ وجلّ-، يَضْحَكُ إِلَيْهِمْ وَيَسْتَبْشِرُ بِهِمْ: الَّذِي إِذَا انْكَشَفَتْ فِئَةٌ قَاتَلَ وَرَاءَهَا بِنَفْسِهِ لِلَّهِ -عزّ وجلّ-، فَإِمَّا أَنْ يُقْتَلَ، وَإِمَّا أَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ -عزّ وجلّ- وَيَكْفِيهِ، فَيَقُولُ: انْظُرُوا إِلَى عَبْدِي كَيْفَ صَبَّرَ لِي نَفْسَهُ، وَالَّذِي لَهُ امْرَأَةٌ حَسْنَاءُ وَفِرَاشٌ لَيِّنٌ حَسَنٌ، فَيَقُومُ مِنَ اللَّيْلِ فَيَذَرُ شَهْوَتَهُ فَيَذْكُرُنِي وَيُنَاجِينِي وَلَوْ شَاءَ لَرَقَدَ، وَالَّذِي يَكُونُ فِي سَفَرٍ وَكَانَ مَعَهُ رَكْبٌ فَسَهَرُوا وَنَصَبُوا ثُمَّ هَجَعُوا فَقَامَ فِي السَّحَرِ فِي سَرَّاءٍ أَوْ ضَرَّاءٍ)).(2).
واتە: سێ جۆر كەس هەیە خودا خۆشیانی دەوێت وپێیان پێدەكەنێت وموژدەیان پێدەدات: ئەو كەسەی كە لەگەڵ كۆمەڵێك لە جەنگاوەر دایە وسینگی خۆی دەداتە بەر دوژمن ولە پێناو خوادا لەگەڵیان دەجەنگێت، یان ئەوەتا دەكوژرێت یان خوا سەری دەخات ودوژمنەكەی وازی لێ دەهێنێت، خودا دەفەرمووێت: سەیری بەندەكەم بكەن چۆن لە پێناو من سەبر وئارامی گرت ونەفسی خۆی خستە مەترسی لەبەر من.
وە كەسێك خێزانێكی زۆر جوانی هەیە لەگەڵ جێگەیەكی خەوی نەرم وئاسودەكەری چاك، بەڵام وازی لە ئارەزووی هێنا ونەچوو بەلای خێزانی هەروەها وازی لە خەو هێنا و یاد و زیكری منی كرد خۆ ئەگەر بیویستایە دەخەوت.
وە كەسێك لە گەشت دابێت وقافلەیەكی لەگەڵ بێت وشەو بەڕێگادا بڕۆن وماندوو بوون ونەخەوتوون، پاشان كەمێك بخەوێت وبەڵام لە بەرەبەیاندا زوو هەڵدەستێت و واز لە خەو دەهێنێت یاد وزیكری خوا دەكات، ئەم كەسە لە خۆشی وناخۆشی دا یاد وزیكری خودا لەبیر ناکات .
شەو نوێژ وتەراویح باشترین نوێژە لەدوای نوێژە فەرزەکان:
ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:((..وأفضل الصلاة بعد الفريضة، صلاة الليل))(3).
واتە: باشترین نوێژ دوای نوێژە فەرزەکان ، شەو نوێژە .
سوور بوونی هاوەڵان لەسەر ئەنجامدانی :
لەبەر سوور بوونی هاوەڵان لەسەر ئەنجام دانی نوێژی تەراویح پێشەوا عومەری کووڕی خەتاب ئەم سوننەتەی زیندو کردەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی خەڵک کۆبوونەوە وتاقم تاقم ئەنجامیان دەدا ، عبدالرحمن ـی کوڕی عبد القاري گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (خرجت مع عمر بن الخطاب رضي الله عنه ليلة في رمضان إلى المسجد، فإذا الناس أوزاع متفرقون, يصلي الرجل لنفسه، ويصلي الرجل فيصلي بصلاته الرهط، فقال عمر: إني أرى لو جمعت هؤلاء على قارئ واحد لكان أمثل. ثم عزم فجمعهم على أبيِّ بنِ كعب، ثم خرجت معه ليلة أخرى، والناس يصلون بصلاة قارئهم، قال عمر: نعم البدعة هذه، والتي ينامون عنها أفضل من التي يقومون. يريد آخر الليل، وكان الناس يقومون أوله)(4).
واتە: لەشەوی ڕەمەزاندا لەگەڵ ئیمامی عومەردا خوا لێی ڕازی بێت ڕۆشتم بۆ مزگەوت بینیمان کەخەڵکی بەپەرشو بڵاوی هەرکەسێك بۆ خۆی نوێژ ئەکات وەچەند کەسێك پێکەوە نوێژ ئەکەن ئیمامی عومەر فەرمووی من واباشی ئەبینم ئەمانە هەموو کۆ بنەوە لەدوای ئیمامێکەوە وەئەمە باشترە پاشان بڕیاری دا هەموویانی کۆکردەوە لەلای ئوبەی کوڕی کەعب ، پاشان شەوێکی تر لەگەڵی ڕۆشتمەوە خەڵکی نوێژیان ئەکرد لەدوای قوئان خوێنێکیانیانەوە ، ئیمامی عومەر فەرموی باشترین داهێنراوە ، وئەوانەی دەنون ونایکەن باشتریان کردووە لەوانەی دەیکەن . مەبەستی ئەوە بوو لەکۆتایی شەودا دەیکەن ، وخەڵک لەو کاتەدا لەسەرەتای شەودا دەیانکرد .
شەو نوێژ جیهادی شەوە :
( ابن رجب) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (اعلم أن المؤمن يجتمع له في شهر رمضان جهادان لنفسه: جهاد بالنهار على الصيام, وجهاد بالليل على القيام, فمن جمع بين هذين الجهادين, ووفّى بحقوقهما, وصبر عليهما, وفّى أجره بغير حساب)(5).
واتە: بزانە و ئاگاداربە کەسی باوەڕدار لەمانگی ڕەمەزاندا دوو جیهادی بۆ خودی خۆی هەیە : جیهادێک بەڕۆژ کەئەویش بەڕۆژو گرتنە ، و جیهادێکی تریان بەشەو ئەوەشیان شەو نوێژ کردنە ، هەر کەسێک ئەم دوو جیهادەی تێدا کۆ ببێتەوە ، وحەقی خۆی پێیان بدات ، وئارام گر بێت لەسەریان ، ئەوا پاداشتێکی بێ ئەندازە دەدرێتەوە .
ئەم مانگە هیچ نییە تەنها چەند شەوێکی دیاری کراو نەبێت ، وکاتێکی کەم وکورتە ، بۆیه کەسی براوە ئەو کەسەیە کەلەدەستی نادات وعیبادەتی تیادا ئەنجام دەدا ، ودەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی پلەی ولێ خۆش بوون لەتوانەکانی.
-------------
(1) رواه البخاري (37)، ومسلم (759).
(2) رواه الطبراني كما في ((الترغيب والترهيب)) للمنذري (1/245)، والحاكم (1/77).
وحسن إسناده المنذري، والدمياطي في ((المتجر الرابح)) (72)، والألباني في ((سلسلة الأحاديث الصحيحة)) (3478) وقال: وله شاهد، وقال الهيثمي في ((مجمع الزوائد)) (2/258): رجاله ثقات.
(3) رواه مسلم (1163).
(4) رواه البخاري (2010).
(5) ((لطائف المعارف)) لابن رجب (ص183).