مانگی ڕەمەزان مانگی پێشبڕکێ کردن و مونافەسە کردنی یەکترە لەکاری چاکەدا ، جا یەکێک لەو کارە خێرانە خواردن دانە بەڕۆژووەوان ، کەکاریگەریەکی بەهێزی هەیە لەتوند وتۆڵ کردنی برایەتی وخۆشەویستی نێوان موسوڵمانان...
خواردن دان بەڕۆژووەوان پاداشتێکی گەورەی هەیە :
زەیدی کوڕی خالدی جوهەنی خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((من فطر صائماً كان له مثل أجره، غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شيء))(1)
واتە: هەركەسێك بەربانگ بە ڕۆژوەوانێك بكاتەوە ئەوە پاداشتى ڕۆژووانەكەى دەست ئەكەوێت بەبێ ئەوەى لە پاداشتى ئەو كەسە كەم بكات، واتە ئەگەر بەربانگ بە كەسێكى ڕۆژوەوان بدەیت پاداشتى دوو ڕۆژ ڕۆژووت بۆ ئەنوسرێ و لەپاداشتى بەرامبەریش هیچ كەم ناكات.
خواردن دان بەڕۆژووەوان جۆرێکە لەسەخی بوون ، وئەوەش ڕەوشت وئاکاری پێغەمبەرە ﷺ:
عبداللەی کوڕی عەباس گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ ، وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ القُرْآنَ ، فَلَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدُ بِالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ "(2).
واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، و کاتێ لەڕەمەزاندا جبریل دەهات بۆ لای زۆر سەخی تر دەبوو ، و جبریل هەموو شەوێک قورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە ، وە پێغەمبەری خوا ﷺ زۆر لە با خێرا تر بوو لە خێرکردندا .
پێشەوا( النووي )ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (وفي هذا الحديث فوائد منها: بيان عظم جوده ﷺ, ومنها استحباب إكثار الجود في رمضان, ومنها زيادة الجود والخير عند ملاقاة الصالحين, وعقب فراقهم؛ للتأثر بلقائهم..)(3)
واتە: لەم فەرموودەیەدا چەند سوودێک هەیە لەوانە: ڕونکردنەوەی گەورەیی سەخیەتی پێغەمبەر ﷺ ، ولەوانە سوننەتێتی زۆر سەخی بوون لەڕەمەزاندا ، ولەوانە زیاتر سەخی بوون لەکاتی گەیشت بەکەسانی چاک وساڵح ، ودوای لێ جودا بوونەوەیان ، وەک کاریگەر بوون بەگەیشتن پێیان .
وە خواردن دان بەڕۆژووەوان لەمانگی ڕەمەزان وجگە لەویشدا جۆرێکن لەجۆرەکانی خێر وسەخیەتی .
خواردن دان بەڕۆژووەوان لەئاکاری سەلەفی ساڵحە :
زانای پایەبەرز ( ابن رجب ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (كان ابن عمر يصوم ولا يفطر إلا مع المساكين، فإذا منعه أهله عنهم، لم يتعشَّ تلك الليلة.. وكان إذا جاء سائل وهو على طعامه أخذ نصيبه من الطعام وقام فأعطاه السائل، فيرجع وقد أكل أهله ما بقي في الجفنة, فيصبح صائماً.. ولم يأكل شيئاً)(4).
واتە: عبداللەی کوڕی عومەر بەڕۆژوو دەبوو ونەیدەشکاند مەگەر لەگەڵ هەژاراندا نەبێت ، وگەر خێزانەکەی ڕێگریان لێ بکردایە ، ئەوا ئەو شەوە خواردنی نەدەخوارد ، وکاتێ کەسێک بهاتبایە بۆ لای وداوای خواردنی لێ بکردایە وخواردنەکەی خۆی هەڵدەگرد وپێی دەدا ، ودەگەڕایەوە بۆلای ماڵ ومنداڵی کاتێ کەئەوەی هەبوایە خواردبوویان ، وبۆ بەیانی بەڕۆژوو دەبوو ، وهیچی نەدەخوارد .
خواردن دان بەڕۆژووەوان جۆرێکە لەسوپاسگوزاری خودا لەسەر خواردن وخواردنەوە:
هەر زانای پایەبەرز ( ابن رجب ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (الصائم يدع طعامه وشرابه لله، فإذا أعان الصائمين على التقوِّي على طعامهم وشرابهم، كان بمنزلة من ترك شهوة لله، وآثر بها أو واسى منها، ولهذا يشرع له تفطير الصوَّام معه إذا أفطر؛ لأن الطعام يكون محبوباً له حينئذ فيواسي منه؛ حتى يكون ممن أطعم الطعام على حبه، ويكون في ذلك شكرٌ لله على نعمة إباحة الطعام والشراب له، وردِّه عليه بعد منعه إيَّاه، فإن هذه النعمة إنما عرف قدرها عند المنع منها)(5).
واتە: کەسی ڕۆژووەوان واز لەخواردن وخواردنەوە دێنێت لەپێناوی خودادا ، وەگەر یارمەتی ڕۆژووەوانانی دا لەخواردن بەخشین پێیان ، ئەوا وەک ئەوە وایه وازی لەئارەزووەکانی هێنابێت بۆ خودا ، وفەزڵی داون بەسەر خۆیدا ، هەر بۆیە دروستە بۆی لەگەڵ خۆیدا خواردن بدات بەڕۆژووەوانان ڕۆژووەکەیان بشکێنن ، چونکە خواردن لەو کاتەدا خۆشەویستە لەلای ، تاوەکو وەک ئەو کەسەی لێ بێت کەخواردنی بەخشیوە لەکاتێکدا خۆشەویستە لەلای ، وئەوە جۆرێکە لەسوپاسکردنی خودا لەسەر دروستێتی خواردن وخواردنەوە ، وپێدانەوەی دوای ئەوەی ڕێگری لێ کرابوو ، وئەوە نیعمەتە کەسێک قەدری دەزانێت کەڕێگری لێ کرابێت .
لێرەوە بۆمان دەرکەوت ڕێگای خێر وچاکە زۆر زۆرە بۆ کەسێک بێەوێت ، وباوەڕداری عاقڵ ئەو کەسەیه کەپەلە دەکات لەئەنجامدانی کارە خێر وچاکەاندا پەتایبەت لەمانگی ڕەمەزاندا .
------------------
(1) رواه الترمذي (807)، وابن ماجه (1428)، وأحمد (4/114) (17074)، والدارمي (2/14)، والنسائي في ((السنن الكبرى)) (2/256) (3331)، وابن حبان (8/216) (3429)، والطبراني (5/256) (5273)، والبيهقي (4/240) (8395).
قال الترمذي، وابن عساكر في ((معجم الشيوخ)) (1/472): حسن صحيح، وصححه البغوي في ((شرح السنة)) (3/541)، والسيوطي في ((الجامع الصغير)) (8889)، والألباني في ((صحيح سنن الترمذي)) (807).
(2) رواه البخاري (4997)، ومسلم (2308).
(3) ((شرح صحيح مسلم)) للنووي (15/69).
(4) ((لطائف المعارف)) لابن رجب (ص185)
(5) ((لطائف المعارف)) لابن رجب (ص188)