چۆن هەستم بۆ نوێژی بەیانی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن هەستم بۆ نوێژی بەیانی؟

نوێژی بەیانی و سوننەتی پێشی و قورئان خوێندن تیایدا فەزڵ و ڕێزێکی گەورە و تایبەتی هەیە، و لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکێکی زۆر گلەی قورسی و گرانی هەستان دەکەن بۆی.

وە زۆر جار دەوترێت:
• ئێوارە زوو نوستم .
• و سەعاتم نایەوە بۆ کاتی نوێژی بەیانی.
• و یەکێک لەکەس و کار و هاوڕێیانم ڕاسپارد خەبەرم بکەنەوە.
• و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خەبەرم نابێتەوە بۆ نوێژی بەیانی!
دواتر ترس و دڵەڕاوکێ دڵی دادەگرێ کاتێ گوێ بیستی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر دەبێت: «إن أثقل الصلاة على المنافقين صلاة العشاء وصلاة الفجر، ولو يعلمون ما فيهما لأتوهما ولو حَبْوًا»؛ (رواه البخاري ومسلم).
واتە: قورسترین نوێژ لەسەر مونافیق ودوو ڕووەکان نوێژی عیشا و بەیانی یە و گەر خێر وفەزڵەکەیان بزانیبایە ئەوا بۆی دەچوون گەر بەگاوڵکێ وزگە خشێکێش بوایە.
وە لێرەوە پرسیار ودڵەڕاوکی دەست پێ دەکات : بۆ ناتوانم هەستم بۆ نوێژی بەیانى؟!

وەڵامەکەی لەم چەند دێڕەیە کە زاناى پایەبەرز ( ابنُ تيمية ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت باسی کردووە وسەرچاوەو هۆکاری کێشەکەی ڕوونکردووەتەوەو ، هەروەک دەڵێت:

( ... وە کۆمەڵێکی تر ڕەنگە بیانەوێ گوێڕایەڵی خودا وپێغەمبەرەکەی بکەن ، بەڵام تەوەکول و پشت بەستن و داوای یارمەتیان وەک پێویست بەخودا و لەخودا نەبەستووە ونەکردووە ، ئا ئەو کەسانە پاداشت دەدرێنەوە لەسەر نیەتی چاکیان و گوێڕاڵی و تاعەتیان ؛ بەڵام ئەوان سەرخراو وسەرکەوتوو نابن لەوەی دەیانەوێ  گەر تەوەکول و پشت بەستنیان بەخودا وەک پێویست نەبێ ؛ هەر بۆیە یەکێک لەوانە هەندێ جار توشی تەمبەڵی دەبێ،  وهەندێ جار توشی لەخۆ بایی بوون دەبێ، گەر ئامانجەکەی بەدەست نەیە توشی نائومێدی دەبێ ، و ئەگەر بەدەستی هێنا توشی لەخۆ ڕازی بوون دەبێ  ، بەو هۆیەشەوە تێک دەشێکی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی:‏ {وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ} [التوبة: 25].
 واتە: لەڕۆژی حونەینیشدا (یارمەتی دان) کەبە زۆری خۆتاندا دەنازین بەڵام (ئەو زۆریە) ھیچ سوودێکی نەبوو بۆتان و زەویتان لەسەر تەنگ بوویەوە بەو فراوانیەی کەھەیەتی پاشان پشتان کردە دوژمن و ھەڵھاتن.
تاوەکو ئایەتی:‏ ‏ {ثُمَّ يَتُوبُ اللَّهُ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَلَى مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} [التوبة: 27])‏‏؛ مجموع فتاوى ابن تيمية.
واتە: پاشان خوا خۆش دەبێت لەپاش ئەوە لە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا لێ بوردە و میھرەبانەوە ئەمە. واقیعە وبەچاو دەبینرێت لەژیانی ڕۆژانەدا ، هەر کەسێک کارێک یاخود عیبادەتێک ئەنجام بدات ، وپشت بەخودا نەبەستێت ، خۆی دەبینێتەوە بەوەی:
• گەر ئامانجەکەی جێ بەجێ نەبوو ، توشی خەم وخەفەت دەبێ.
• وە گەر جێ بەجێ بوو ، توشی لەخۆ بایی بوون دەبێ ، بەگومانی ئەوەی بەهۆی بەهێزی خۆیەوە بەدەستی هێناوە، ولێرەشەوە خودا توشی شکانی دەکات؛ بۆ ئەوەی پاڵفتەی بکاتەوە.
و لێرەشەوە پەنا دەباتە بەر خودا بەدوعا کردن و پەنا بردنە لای خودا وخۆشکاندن بۆی - کەئەمەیان یەکێکە لەگرنگتریت شتەکان کەدەبێتە یارمەتی دەری مرۆڤ لەسەر عیبادەت ، لەگەڵ دەست گرتن بەهۆکار وسەبەبە دونیاییەکانەوە؛ لەزوو نوستن، وکاتژمێر  نانەوە، وجگە لەمانەش.

هەر بۆیە؛ پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام ئامۆژگاری موعازی کوڕی جەبەلی کرد وفەرمووی: «يا معاذ، أوصيك ألا تدعَنَّ في دبر كل صلاة أن تقول: اللهم أعنِّي على ذِكرِك، وشكرك، وحسنِ عبادتك»؛ (صحيح ابن حبان).
واتە: ئەی موعاز ئامۆژگاریت دەکەم بەوەی واز لەوە نەهێنی لەدوای هەموو نوێژێک بڵێی: خودایە هاریکاریم بکە لەسەر ئەوەی زیکرو یادت بکەم ، وسوپاست بکەم ، وجوانترین پەرستشت بۆ ئەنجام بدەم.
و دوای نوێژ: کۆتاییەکەیەتی؛ واتە: پێش سەلام دانەوە، هەر وەک هەندێ لەزانایان دەڵێن.
وە پشت بەستن بەخودا وا دەکات مرۆڤ هەست بەگەورەیی وتوانای خودا بکات ، وناو وسیفاتەکانی بناسێ وبزانێ ، ودڵنیا بوون لەوەی کەهیچ هێز وتوانایەک نی یە تەنها بەخوداوە نەبێت.
 ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
(هەرکەسێک واز لەپشت بەستن بێنێت بەخودا وپشت بەغەیری خودا ببەستێت ، خودا دەیداتە دەستی ئەو کەسە  و تێکدەشکێ ، وبەهەمان شێوە لەکار وبارەکانی دونیادا ؛ چونکە بەتەنها مەسڵەحەتەکانی بەدەست بێنێت ، وهیچ سەر خەرو پشت و پەنایەکی نی یە لەهەموو مەسڵەحەتە دینی ودونیاییەکاندا جگە لەخودا ، هەر کەسێک خودا یارمەتی بدات ئەوا یارمەتی دراوە ، وەهەر کەسێک خودا فەرامۆشی بکات ئەوا سەر شۆڕ وزەلیل دەبێت.
و ئا ئەوە مانای گوتەی بەندەیە کاتێ دەڵێت: لا حول ولا قوة إلا بالله، ماناکەی: بەندە لەحاڵ وبارێکەوە ناچێ بۆ حاڵ وبارێک ، وهێزی نی یە بەسەر ئەوەدا مەگەر بەخوداوە  نەبێت)؛ جامع العلوم والحكم.
‌بەڵام بابەتێکی گرنگ هەیە بۆ ئەو کەسەی حەزی لەپەنا بردنە بەر خودا بێت ، ئەوەش بیرکەوتنەوەی خودایە لەکاتی خۆشی دا (بەدرێژای ڕۆژ)؛ بۆ ئەوەی خودا لەکاتی ناخۆشی وناڕەحەتی دا بێتە فریات .
کەمترین شت کەپێوستە بەدرێژای ڕۆژ پێی هەستیت دوور بوونتە لەتاوان ـ بەگوێرەی توانا ـ هاوشێوەی غەیبەت ودوو زمانی ، ولەدەستدانی کات ، ونەپاراستنی چاو ، ودواخستنی نوێژ وجگە لەمانەش.
و گەر نا چۆن چاوەڕێی ئەوە دەکەیت خودا یارمەتی دەرت بێت بۆ هەستان بۆ نوێژ ، لەکاتێکدا تۆ بەدرێژای ڕۆژ کەمتەرخەم بیت بەرانبەر حەقەکانی خودا لەکردنی کاری چاکە و عیبادەت وتاعات؟
و پەنا بردنە بەر خودا بەتەواوی خۆ زەلیل کردنە بۆ خودا وملکەچ بوونە بۆی ، لەگەڵ سیقەی تەواو بەخودا وئیعتماد خستنە سەری.
 بنەمای پەنا بەر خودا خۆ شکاندنە بۆی ، و ئەمە کارێکە کەسێک نایتوانێ کە کەمتەرخەم بێت لەجێ بەجێ کردنی مافەکانی خودا وسەرپێچی بکات.
هەر بۆیە؛ با سەرەتای ڕۆژەکەت بەنزیک بوونەوە بێت لەخودا ، ودوور بوون بێت لەتاوان وسەرپێچی بەپێی توانا ، لەگەڵ بەردەوام بوون لەداوای لێ خۆش بوون وتەوبە کردن ، بەڵکو شیاوی ئەوە بیت خودا یارمەتیت بدات.
وە هەموو جارێک ولەهەموو نوێژێکدا سورەتی فاتیحا دوو بارە دەکەیتەوە ، هەوڵبدە هەست بەئایەتی: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} [الفاتحة: 5].
واتە: تەنها وتەنها تۆ دەپەرستین وهەر پەنا دێنینە لای تۆ.
و بیری خۆت بخەرەوە "کاتێ جێگیر بوون ودامەزراوی کەسێک دەبینی لەکاتی فیتنەدا لەگەڵ زۆری ئەو شتانەی مرۆڤ بەلاڕێدا دەبەن ، و سەرخەرەکان کەمن ، هەموو ئەمانە نرخەکەیان هى کاتی خۆشی یە ، ئەوەش بوونی پەیوەندی باشە بەخوداوە ، وڕاست بوونە لەگەڵی.

داواکارم خوای پەروەردگار دڵی من و ئێوەش دامەزراو بکات لەسەر دینەکەی ، ودڵمان بەلاڕێدا نەچێت دوای ئەوەی هیدایەتی داین وڕێنوونی کردین .
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
 

سەردان: ٧٤٦